وه‌لید موعه‌لیم: كورد له سووریا سیاسه‌تێكی چه‌سپاوی نییه
نه‌گه‌یشتوونه‌ته ئه‌وه‌ی ره‌هه‌ندی سیاسی‌یان هه‌بێت
K24 – هه‌ولێر:
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی سووریا، وه‌لید موعه‌لیم له چاوپێكه‌وتنێكی له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی (RT) رایگه‌یاند، په‌یوه‌ندییه‌كانی دیمه‌شق و كورد له سووریا نه‌گه‌یشتوونه‌ته ئه‌وه‌ی ره‌هه‌ندی سیاسی‌یان هه‌بێت، چونكه ئه‌مه‌ریكاییه‌كان جارێك ده‌ستبه‌رداری كورد ده‌بن و جارێكی دیكه ده‌ڵێن به‌جێتان ناهێڵین.
موعه‌لیم، باسی له ورده‌كاری سه‌ردانی سه‌رۆكی نووسینگه‌ی ئه‌منی نیشتمانی سووریا، عه‌لی مه‌ملووك بۆ قامشلۆ كرد و گوتی: ئه‌و سه‌ردانه بۆ ئاگاداربوونی ره‌وشی ئه‌منی و سه‌ربازی ناوچه‌كه بوو.
هه‌روه‌ها گوتی: گفتوگۆی مه‌ملووك له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی كورد، ره‌هه‌ندی سیاسی نه‌بووه، چونكه ئه‌وه‌یان په‌یوه‌سته به پرسی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان كورد و ئه‌مه‌ریكا له ناوچه‌كه، كه جارێك ده‌ستبه‌رداریان ده‌بن و جارێكیش ده‌ڵێن به‌جێتان ناهێڵین، له‌به‌ر ئه‌وه گفتوگۆكانمان به ته‌واوی په‌كیان كه‌وت.
وه‌لید موعه‌لیم، روونیشیكرده‌وه، كورده‌كان كاتێك ده‌ڵێن، ئێمه به‌شێكین له‌م نیشتمانه و ده‌مانه‌وێت بگه‌ڕێینه‌وه بۆ باوه‌شی نیشتمان، روانگه و سیاسه‌تێكی به‌رنامه‌داری چه‌سپاویان نییه.
له سه‌ره‌تای ئه‌م مانگه‌دا، عه‌لی مه‌ملووك سه‌ردانی قامشلۆی كردبوو، له‌وێ له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی ئیداره‌ی خۆبه‌ڕێوبه‌ری و كه‌سایه‌تییه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی ناوچه‌كه دیداری رێكخستبوو.
سه‌ردانه‌كه‌ی مه‌ملووك دوای ئه‌وه هات، فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی سووریای دیموكرات، مه‌زڵوم عه‌بدی رایگه‌یاندوو، ئه‌وان له‌گه‌ڵ رووسیا گه‌یشتوونه‌ته رێككه‌وتن بۆ چوونی هێزه‌كانی رووسیا بۆ ناوچه‌كانی عاموده، ته‌ل ته‌مر و عه‌ین عیسای باكووری خۆرهه‌ڵاتی سووریا.