بەفر و باران بەڕێوەیە

كەشوھەوای ھەرێمی كوردستان

K24 - ھەولێر    

بەگوێرەی پێشبینیەكانی كەشناسی سبەی چوارشەممە شەپۆلێكی بەفر و بارانبارین روو لە ھەرێمی كوردستان دەكات و چەند رۆژێك بەردەوام دەبێت.

بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێمی كوردستان لە راگەیەندراوێكدا ئاشكرای كرد: "نزمە پاڵەپەستۆى دەریاى ناوەڕاست سبەى چوارشەممە 25/12/2019 کاریگەریەکەى درێژدەبێتەوە بۆ سەر ناوچەکەمان. لە کاتەکانى دواى نیوەڕۆى رۆژى چوارشەممە سەرەتا لەسەر ناوچە شاخاوییەکانى پارێزگاى دهۆک بارانبارین دەست پێدەکات پاشان لە شەودا لە زۆربەى ناوچەکان باران دەبارێت، رۆژى پێنج شەممە تەواوى ناوچەکەمان دەکەوێتە ژێر کاریگەرى ئەم شەپۆڵە بارانبارینە، ئاستى باران مامناوەند دەبێت. رۆژى هەینى بارانبارین بەردەوامى دەبێت و پلەکانى گەرما روو لە نزم بوونەوە دەکات هەندێك جار خێراى با زیاد دەکات وە بەفریش لەسەر ناوچە شاخاوییە بەرزەکان دەبارێت کاریگەرى ئەم شەپۆلە رۆژى شەممە کۆتاى دێت".