چالاكوانێكی دیكه‌ی عێراقی به‌هۆی سه‌ختی برینه‌كه‌یه‌وه گیانی له‌ده‌ستدا
له دیوانیه بۆمب به ئۆتۆمبێله‌كه‌یه‌وه لكێنرابوو

K24 - هه‌ولێر:
شه‌وی سێشه‌ممه چالاكوانێكی عێراقی به‌ناوی سائیر ته‌یب، به‌هۆی سه‌ختی برینه‌كه‌یه‌وه گیانی له ده‌ستدا، ئه‌و چالاكوانه پێشتر له شاری دیوانیه‌ی باشووری عێراق هه‌وڵی كوشتنی درابوو، دوای گیان له‌ده‌ستدانیشی، توڕه‌یی خه‌ڵكی ناوچه‌كه زیاتر به رووی میلیشیا چه‌كداره‌كانی نزیك له ئێران ته‌قییه‌وه.
سائیر ناوه‌ڕاستی ئه‌م مانگه به‌هۆی بۆمبێكی لكێنراو به ئۆتۆمبێله‌كه‌یه‌وه هه‌وڵی كوشتنی درا، به‌ڵام ئه‌وكاته بریندار بوو تا شه‌وی سێشه‌ممه له نه‌خۆشخانه مایه‌وه و دواجار گیانی له ده‌ستدا.
كاتێك هه‌واڵی مردنی ئه‌و چالاكوانه‌ش راگه‌یێنراوه، توڕه‌یی شه‌قامه‌كانی دیوانیه‌ی گرته‌وه و خۆپیشانده‌ران له تۆڵه‌ی خوێنی سائیردا ده‌ستیان كردووه به په‌لاماردان و سوتاندنی باره‌گای میلیشیاكانی عه‌سائیبی ئه‌هلولحه‌ق و به‌در و باره‌گایه‌كی ره‌وتی حیكمه‌ی عه‌مار حه‌كیم.
چونكه ئه‌و هێز و میلیشیانه له ناوچه‌كه‌دا واناسراون سۆزیان بۆ ئێران هه‌یه و له تارانه‌وه فه‌رمان وه‌رده‌گرن. له خۆپیشاندانه‌كانیشدا چه‌ندینجار په‌لاماری خۆپیشانده‌رانیان داوه.
ته‌نانه‌ت له به‌غدای پایته‌ختی عێراقیش خۆپیشانده‌ران به هه‌واڵی مردنی سائیر توڕه‌بوون و چه‌ند رێگایه‌كی سه‌ره‌كییان داخستووه.
ئه‌و گه‌نجه‌ی دیوانییه‌ش چووه ناو لیستێكی درێژی ئه‌و چالاكوانانه‌ی له سه‌ره‌تای خۆپیشاندانه‌كانی مانگی ئۆكتۆبه‌ری رابردووه كوژراون، به‌گوێره‌ی دوایین راپۆرتی كۆمسیۆنی باڵای مافه‌مانی مرۆڤی عێراق، ژماره‌ی ئه‌و چالاكوانانه‌ی كوژراون گه‌یشتووه‌ته سه‌رووی 50 كه‌س.