به فه‌رمی فه‌رحان شكوور واژۆی له‌سه‌ر گرێبه‌ستی یانه نوێیه‌كه‌ی كرد
فه‌رحان شكوور یه‌كه‌مین ئه‌زموونی پیشه‌گه‌ری له ده‌ره‌وه‌ی عێراق تاقی ده‌كاته‌وه
ماڵپەری فەرمی یانەی فەیسەلی ئوردنی بڵاویکردەوە لەگەڵ فەرحان شوکور گەیشتنە رێککەوتن و ئەمڕۆ گرێبەستەکەی ئەم یاریزانە بۆ ماوەی یەک وەرز واژۆ کرا، بەڵام ئەو یانەیە هیچ ئاماژەیەکیان بە بڕی گرێبەستەکە نەکردووە.
فەرحان پێش چەند رۆژێک بە مەبەستی پەیوەندیکردن بە ریزەکانی یانەی ئوردنی گەیشتە عەمانی پایتەختی ئەم وڵاتە و لە دوو رۆژی رابردوو لەگەڵ ئەو یانەیە دەستی بە راهێنانەکانی کردووە و بریاریشە یەکەم یاری لەگەڵ یانە نوێیەکەی بەرامبەر کوێتی کوێتی بێت لە پاڵاوتنەکانی گەیشتن بە قۆناخی کۆمەڵەکانی چامپیۆزلیگی ئاسیا بێت، کە بریارە ئەو یارییە لە 14 مانگی داهاتوو بکرێت.
فه‌رحان شكوری 24 ساڵ پێشتر یاریی بۆ چه‌ند یانه‌یه‌كی عێراق كردووه، جگه له یاریكردن له هه‌ڵبژارده‌ی ئۆڵمپی عێراق و هه‌ڵبژارده‌ی خوار 21 ساڵانی عێراق.
