كریستیانۆ ئه‌و شه‌وه ئاشكرا ده‌كات كه زۆر تێیدا گریاوه
كریستیانۆ: له ئیسپانیا زۆر فشارم له‌سه‌ر بوو به‌س دایكم پاڵپشتی كردم كه گۆڵ بكه‌م و كۆڵ نه‌ده‌م
كريستيانۆ رۆناڵدۆ ئه‌ستێره‌ی پورتوگالی یانه‌ی یوڤێنتۆس له نوێترین دیمانه‌یدا ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات كه مه‌شق و راهێنان له‌گه‌ڵ كیلینی، بۆنۆچی و دی لیخت زۆر قورسه، ده‌شڵێت: جوانترین گۆڵی ژیانی وه‌رزشیم ئه‌و گۆڵه بوو كه له یوڤێنتۆس و بوفۆنی ئه‌فسانه‌م تۆمار كرد، له‌وكاته‌دا چه‌پڵه‌ی هانده‌رانی یوڤی زۆر سه‌رنجراكێش بوو، راسته‌وخۆ دوای یارییه‌كه‌ش بوفۆن باوه‌شی لێدام و پیرۆزبایی لێكردم.
كریستیانۆ رۆناڵدۆ له ده‌ستپێكی دیمانه‌كه‌یدا خۆشه‌ویستی خۆی بۆ دابونه‌ریت و رۆشنبیری ئیتاڵیا ده‌رده‌بڕێت، ده‌شڵێت: هه‌موو شتێكی یانه‌ی یوڤێنتۆسم خۆشده‌وێت، ئه‌و یانه‌یه خاوه‌نی مێژوویه‌كی جوانه و ده‌مه‌وێت زۆرترین نازناو له‌گه‌ڵ ئه‌و یانه‌یه ببمه‌وه، دڵخۆشبووم كه خه‌ڵاتی باشترین یاریزانی ئیتاڵیام وه‌رگرت و شانازی به‌و خه‌ڵاته ده‌كه‌م، سووپاسی هه‌موو ئه‌وانه‌ش ده‌كه‌م كه ده‌نگیان پێداوم.
كریستیانۆ ده‌شڵێت: من یه‌كه‌م كه‌سم كه نازناوه‌كانی سێریا ئه‌ی، لالیگا و پرێمه‌رلیگم له 3 وڵاتی جیاواز به‌ده‌ستهێناوه.
له باره‌ی سه‌خترین ئه‌و یاریزانه‌ی راهێنانی له‌گه‌ڵ كردوون، كریستیانۆ ئاماژه به ناوه‌كانی كیلینی، بۆنۆچی و دی لیخت ده‌كات، ده‌شڵێت: پێشتر له یاریكردنیش رووبه‌ڕووی كیلینی بوومه‌ته‌وه ئه‌و له هه‌مووان به‌هێزتره، به‌ڵام من چێژ له راهێنان و یاریكردن له‌گه‌ڵ یوڤی ده‌بینم و گوێ به ره‌خنه‌كانیش ناده‌م چونكه من خۆم باش ده‌ناسم و ده‌شزانم چی ده‌كه‌م و له داهاتووشدا دڵنیام هه‌مووان ده‌ستخۆشیم لێ ده‌كه‌ن.
كریستیانۆ گوتیشی: ئامانجی یه‌كه‌می ئێستای من به‌ده‌ستهێنانی نازناوی زیاتره و ده‌مه‌وێت پارێزگاری له ئاستی خۆم بكه‌م و بۆ ماوه‌یه‌كی زیاتر له یاریكردن به‌رده‌وام بم، ده‌شزانم دوای 20 ساڵ یاریكردن ئێستا به‌رپرسیاریه‌تیم له جاران زیاتره، لای من تۆپی پێ له‌سه‌رووی هه‌موو شتێكه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئێستا خه‌ریكی كاری بازرگانیشم، ناتوانم له ئێستاوه‌ش بیر له وێستگه‌ی داهاتوو و كاری راهێنه‌رایه‌تی بكه‌مه‌وه، به‌ڵام به‌دڵنیاییه‌وه له داهاتوو ئه‌گه‌ر ببمه راهێنه‌ر ئه‌وه‌ی فێربم بۆ یاریزانه‌كانم ده‌یگوازمه‌وه.
كریستیانۆ له وه‌ڵامێكدا له باره‌ی یه‌كه‌مین ئه‌زموونی یاریكردنی له پرێمه‌رلیگ ده‌ڵێت: بیرمه كاتێك له یانه‌ی سپۆرتینگ لیسبۆنا بووم، هه‌واڵیان بۆ هێنام كه ئالێكس فێرگسۆن ده‌یه‌وێت بۆ ئۆڵد ترافۆرد بمگوازێته‌وه، هه‌رگیز باوه‌ڕم به‌و هه‌واڵه نه‌ده‌كرد، به‌ڵام له كورترین ماوه بووه راستی و له‌گه‌ڵ گه‌یشتن بۆ ئینگلاند یه‌كسه‌ر گرێبه‌ستێكیان خسته‌به‌رده‌مم و منیش به خۆشحاڵییه‌وه واژۆم له‌سه‌ری كرد.
كریستیانۆ ده‌شڵێت: به‌ڵام كاتێك بۆ یاریكردن روومكرده ریال مه‌درید، هه‌ستم كرد له ئیسپانیا فشاری زیاترم له‌سه‌ر دروست بووه، به‌ڵام دایكم به‌رده‌وام پشتگیری ده‌كردم و هانی ده‌دام بۆ ئه‌وه‌ی ئاستێكی باشتر پێشكه‌ش بكه‌م و گۆڵ بكه‌م، ئێستا كه خێزان و منداڵم هه‌یه له نرخ و سۆزی دایكم تێده‌كه‌م كه چی بۆ من كردووه.
كریستیانۆ گوتیشی: له ماڵه‌وه به رۆناڵدۆ با‌نگم ده‌كه‌م، له قوتابیان پێیان ده‌گوتم كریستیانۆ، هانده‌رانیش به CR7 ناوم ده‌هێنن.
كریستیانۆ جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه چامپیۆنزلیگ به‌هێزترین ركابه‌رییه له جیهاندا و زۆر حه‌ز ده‌كات به‌رده‌وام له‌و پاڵه‌وانێتییه یاری بكات، به‌ڵام نازناوی یۆرۆی 2016 به باشترین ده‌ستكه‌وت له ژیانی وه‌رزشی خۆی ناوده‌بات، ده‌شڵێت: ئه‌و شه‌وه‌ی كه نازناوه‌كه‌م له‌گه‌ڵ وڵاته‌كه‌م برده‌وه، گریام، پێكه‌نیم و هه‌ستم به ئازاریش ده‌كرد، ئه‌و شه‌وه بۆ ئێمه زۆر جیاواز و تایبه‌ت بوو.