ئه‌مه‌ریكا له هه‌وڵی یه‌كخستنی ئه‌نه‌كه‌سه و ته‌ڤده‌مه
هه‌شت خاڵی سه‌ره‌كی ناكۆكی نێوان ئه‌نه‌كه‌سه و ته‌ڤده‌م
K24 – هه‌ولێر:
ئه‌مه‌ریكا هه‌وڵه‌كانی چڕ كردووه‌ته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی لایه‌نه ناكۆكه‌كانی كورد له رۆژئاوای كوردستان بگه‌نه رێككه‌وتن و به‌یه‌كه‌وه ئیداره‌یه‌كی هاوبه‌ش درووست بكه‌ن و گوتاری سیاسی‌یان یه‌كبخه‌ن و نوێنه‌رایه‌تی خۆیان بۆ كۆڕ و كۆبوونه‌وه نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی تایبه‌ت به پرسی سووریا یه‌كبخه‌ن.
له‌و چوارچێوه‌یه‌دا، نوێنه‌رانی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا له‌گه‌ڵ شاندی هه‌ردوو لایه‌نی ناكۆكی كورد له رۆژئاوای كوردستان له بنكه‌ی سه‌ربازی ئه‌مه‌ریكا له حه‌سه‌كه سه‌رقاڵی رێكخستنی دیدار و كۆبوونه‌وه‌ی به‌رپرسانی كوردن.
هه‌فته‌ی رابردوو، ئیداره‌ی باكوور و خۆرهه‌ڵاتی سووریا به‌یاننامه‌یه‌كی بڵاوكرده‌وه و تێیدا ئاماده‌یی بۆ ده‌ستپێكردنی گفتوگۆ و چاره‌سه‌ری كێشه‌كانی له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كانی ئه‌نجوومه‌نی نیشتمانی كورد له سووریا ده‌ربڕی و بڕیاریدا سه‌رجه‌م ئه‌و داوا یاساییانه‌ی له دژی به‌رپرسانی ئه‌نجوومه‌نه‌كه تۆمار كراوون هه‌ڵبوه‌شێنێته‌وه و ده‌ستگیركراوه‌كانیان ئازاد بكات و رێگه بدات كاری حزبی له ناوچه‌كانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی ئیداره‌ی خۆبه‌ڕێوبه‌ری بكه‌ن.
ناكۆكی نێوان ئیداره‌ی خۆبه‌ڕێوبه‌ری باكووری سووریا، كه پارتی یه‌كێتی دیموكرات(په‌یه‌ده) كۆڵه‌كه‌ی سه‌ره‌كییه‌تی و هێزه‌كانی سووریای دیموكرات(هه‌سه‌ده) باڵی سه‌ربازییه‌تی، له‌گه‌ڵ ئه‌نجوومه‌نی نیشتمانی كورد له سووریا كه به (ئه‌نه‌كه‌سه) ناسراو له چه‌ند خاڵێكدا خۆی ده‌بینێته‌وه:
1- كێشه‌ی ده‌ستگیركراوه‌كانی ئه‌نه‌كه‌سه، كه له ساڵانی رابردوودا له لایه‌ن ئیداره‌ی خۆبه‌ڕێوبه‌رییه‌وه به پاساوی جیاجیا ده‌ستگیركراوون. ژماره‌یان (10) كه‌سه و ئیداره‌ی خۆبه‌ڕێوبه‌ری بڕیاریداوه لیژنه‌یه‌كی لێكۆڵینه‌وه بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانیان و ئازادكردنیان پێكبهێنێت
2- له دوای سه‌رهه‌ڵدانی شۆڕشی سووریا، له (2011)دا، لایه‌نه ناكۆكه‌كانی رۆژئاوای كوردستان، له ناوه‌ڕاستی (2012)دا له هه‌ولێر كۆبوونه‌وه و رێككه‌وتن ده‌سته‌یه‌كی باڵای كوردی درووست بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی په‌یكه‌ری ئیداره‌یه‌كی خۆبه‌ڕێوبه‌ری و هێزی سه‌ربازی به ته‌وافق له رۆژئاوا درووست بكه‌ن، به‌ڵام "ئه‌نه‌كه‌سه" به‌ر له كۆتایی هه‌مان ساڵ ئه‌ندامێتی خۆی له‌و رێككه‌وتنه هه‌ڵپه‌سارد و "په‌یه‌ده"ی به تاكڕه‌وی و جێبه‌جێنه‌كردنی رێككه‌وتنه‌كه تۆمه‌تبار كرد. له سه‌ره‌تای (2015)دا، به ده‌ستپێشخه‌ری سه‌رۆك مه‌سعود بارزانی و محیه‌دین شێخ ئالی، هه‌ردوولای ناكۆك له دهۆك رێككه‌وتنێكیان واژوو كرد و بڕیاریاندا پابه‌ندی رێككه‌وتنی دهۆك بن، به‌ڵام هه‌ردوولا نه‌چوونه ژێرباری جێبه‌جێكردنی رێككه‌وتنه‌كه‌وه.
3- ئه‌نه‌كه‌سه، په‌یه‌ده و ئیداره‌ی خۆبه‌ڕێوبه‌ری به هه‌بوونی دۆستایه‌تی و په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ حكومه‌تی سووریا تۆمه‌تبار ده‌كات، ره‌تیده‌كاته‌وه راسته‌وخۆ دانووستان له‌گه‌ڵ دیمه‌شق بكرێت. ئه‌نه‌كه‌سه زیاتر له هه‌وڵی هاوپه‌یمانییه له‌گه‌ڵ به‌رهه‌ڵستكارانی سووریا. به‌ڵام په‌یه‌ده و ئیداره‌ی خۆبه‌ڕێوبه‌ری ئه‌نه‌كه‌سه به‌وه تۆمه‌تبار ده‌كه‌ن، كه هاوپه‌یمانه له‌گه‌ڵ "ئیئتیلافی به‌رهه‌ڵستكارانی سووریا" كه له‌لایه‌ن توركیاوه پشتیوانی ده‌كرێت و ئه‌و ئیئتیلافه به‌شدار بووه له شه‌ڕه‌كانی سوپای توركیا له دژی كورد و به هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ سوپای توركیا ده‌ستیگرتووه به‌سه‌ر عه‌فرین و ناوچه‌كانی دیكه‌ی رۆژئاوای كوردستاندا.
4- په‌یه‌ده له كۆتایی (2012)دا یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل(یه‌په‌گه)ـی دامه‌زراند. دوای كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی سووریا له باكووری خۆرهه‌ڵاتی سووریا، "یه‌په‌گه" بۆشایی ئه‌منی و سه‌ربازی له ناوچه‌كه پڕكرده‌وه. دواتر هێزه‌كانی سووریای دیموكرات(هه‌سه‌ده) دامه‌زرا و بووه جێی بایه‌خی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش و له لایه‌ن ئه‌مه‌ریكاوه هاوكاری كرا و له كۆتایی (2014)ه‌وه سه‌ركردایه‌تی شه‌ڕی دژ به داعش له باكووری سووریا ده‌كات و ژماره‌ی هێزه‌كانی نزیك ده‌بێته‌وه له (100) هه‌زار شه‌ڕڤان.
به‌ڵام ئه‌نه‌كه‌سه، له هه‌رێمی كوردستان له مانگی ئازار/ مارسی (2012)دا ده‌ستیكرد به درووستكردنی هێزێكی سه‌ربازی به ناوی "له‌شكری رۆژ" و هه‌ردوولا له باره‌ی چۆنیه‌تی به‌ڕێوبردن و سه‌رپه‌رشتیكردنی ئه‌و هێزانه ناكۆكیان هه‌یه.
5- ئه‌نه‌كه‌سه، هێزه‌كانی باكووری سووریا به تایبه‌تی په‌یه‌ده و هه‌سه‌ده و یه‌په‌گه و یه‌په‌ژه به درێژكراوه‌ی پارتی كرێكارانی كوردستان ده‌زانێت و داوا ده‌كات په‌كه‌كه ده‌ستوه‌ردان له كاروباری باكووری سووریا نه‌كات.
6- ئه‌نه‌كه‌سه داوا ده‌كات له ده‌ستووری نوێی سووریادا دان بنرێت به ناسنامه‌ی نه‌ته‌وه‌یی گه‌لی كورد له رۆژئاوای كوردستان و لامه‌ركه‌زی سیاسی له ده‌سه‌ڵاتدا جێبه‌جێ بكرێت له چوارچێوه‌ی یه‌كپارچه‌یی خاكی سووریا و جیاكاری نه‌ته‌وه‌یی نه‌كرێت. هه‌رچی په‌یه‌ده‌یه داوای لامه‌ركه‌زی دیموكراتی و داننانی ده‌ستوور په‌یكه‌ری ئیداره‌ی خۆبه‌ڕێوبه‌ری باكووری سووریا ده‌كات. هه‌روه‌ها داوای به‌هێزكردنی چه‌مكی دیموكراتی گه‌لان و یه‌كسانی نێوان ته‌واوی پێكهاته‌كانی گه‌لی سووریا ده‌كات.
7- دوای راگه‌یاندنی ئیداره‌ی خۆبه‌ڕێوبه‌ری، له كۆتایی (2013)دا ئه‌و ئیداره‌یه، پڕۆگرامی قوتابخانه‌كان و خوێندنی له سه‌رجه‌م ناوه‌نده‌كان كردووه به كوردی، هه‌ریه‌ك له حكومه‌تی سووریا له لایه‌ك و ئه‌نه‌كه‌سه له لایه‌كی دیكه‌وه دژایه‌تی خۆیان بۆ ئه‌و هه‌نگاوه راگه‌یاندووه. حكومه‌تی سووریا ره‌تیكردووه‌ته‌وه دان به‌و خوێندنه‌دا بنێت و بڕوانامه‌كانیان به نایاسایی هه‌ژمار ده‌كات، هه‌رچی ئه‌نه‌كه‌سه‌شه داوا ده‌كات پرۆسه‌ی په‌روه‌رده دووربخرێته‌وه له ململانێكان و ده‌ستكاری نه‌كرێت.
8- بۆ به‌رگرتن له هێرشه‌كانی داعش و رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ئه‌و رێكخراوه، له ماوه‌ی رابردوودا ئیداره‌ی خۆبه‌ڕێوبه‌ری، بڕیاریدابوو، گه‌نجان به بێ جیاوازی ره‌گه‌زی، به ناچاری بخرێنه ریزی خزمه‌تی سه‌ربازییه‌وه، به‌ڵام ئه‌نه‌كه‌سه ئه‌و هه‌نگاوه‌ی ره‌تكرده‌وه و به‌و هۆیه‌وه زۆربه‌ی ئه‌ندامانی روویان كرده هه‌رێمی كوردستان و ئه‌نه‌كه‌سه داوای هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌و بڕیاره ده‌كات.
سه‌رچاوه: شرق الاوسط