کاروانێکی سەربازی ئەمەریکا گەیشتە رۆژئاوای كوردستان
"کەلوپەلی سەربازیی و لۆجستییان بۆ هێزەکانی ئەمەریکا لە سووریا هەڵگرتبوو"
K24 - ھەولێر
کاروانێکی سەربازی ئەمەریکا کە لە 30 ئۆتۆمبێل پێکهاتبوو، لە عێراقەوە بەرەو سووریا پەڕینەوە. بەپێی زانیارییەكان كاروانەكە گەیشتووەتە شاری حەسەكەی رۆژئاوای كوردستان.
ئاژانسی سپۆتنیکی رووسیا بڵاویکردەوە "کاروانێکی سەربازی ئەمەریکا کە لە 30 ئۆتۆمبێل پێکهاتبوو، لە عێراقەوە بەرەو شاری حەسەکەی سووریا پەڕینەوە".
بەگوێرەی ئاژانسەکە "زۆربەی ئۆتۆمبێلەکان بارهەڵگر تانکەری سووتەمەنی بوون، کە کەلوپەلی سەربازیی و لۆجستییان بۆ هێزەکانی ئەمەریکا لە سووریا هەڵگرتبوو".
ھ.م