بارسێلۆنا له یاری باسكه‌ش له ركابه‌ریكردنی ریال مه‌درید به‌رده‌وامه
بارسێلۆنا هاوشانی ریال مه‌درید پێشه‌نگی ئه‌ورووپایان گرتووه
له خولی باسكه‌ی ئه‌وروپا، بارسێلۆنا سه‌ركه‌وتنێكی دیكه‌ی به‌ده‌ستهێنا و ژماره‌ی خاله‌كانی گه‌یانده‌وه ریال مه‌درید، هه‌ریه‌كه له ڤالێنسیا و سرڤینا و زالگێرس بردنه‌وه‌یان به‌ده‌ستهێنا.
له‌گه‌ری شازده‌ی خولی باسكه ئه‌وروپا بارسێلۆنا لاسا میوانداریی ئۆلمپیاكۆسی یۆنانی كرد. هه‌ردوو تیم له وه‌رگرتنی خاڵ له‌یه‌كه‌وه نزیك بوون.
له كۆی چوار گێم هه‌ر لایه‌ك دوو گیمی برده‌وه، به‌لام خاڵه زۆره‌كانی بارسا یارییه‌كه‌ی بۆ یه‌كلا كرده‌وه، كه له كۆتایی به ئه‌نجامی 90 خاڵ به‌رامبه‌ر 80 خاڵ سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ستهێنا، به‌م بردنه‌وه‌یه‌ش بارسێلۆنا هاوشێوه‌ی ریال مه‌دریدی پێشه‌نگ بووه خاوه‌نی 29 خاڵ، ئۆلمپیاكۆسیش 22 خاڵی هه‌یه و له خانه‌ی دوازده‌مه.
له‌یارییه‌كی دیكه‌ی هه‌مان گه‌ڕ بایرن میونشن رووبه‌رووی زالگێر كاوناسی لیتوانی بووه‌وه، زالگێر له ده‌ره‌وه‌ی یاریگای توای ئاسێتی باش پێشكه‌ش بكات و له كۆی چوار چاره‌گ سێ چاره‌كی برده‌وه، دواتر به‌ئه‌نجامیكی گه‌وره بایرنی تووشی شكست كرد و به جیاوازی 25 خاڵ به 98 خاڵ به‌رامبه‌ر 73 یارییه‌كه‌ی برده‌وه، زالگێرس به‌م بردنه‌وه‌یه له‌كۆتایی خشته‌كه بووه خاوه‌نی 20 خاڵ و ئاهێكی گه‌رانه‌وه‌ی هه‌ڵكێشا، بایرنیش 22 خاڵی هه‌یه و له خانه‌ی چوارده‌مه.
له یارییه‌كی دیكه‌ی به‌هێزدا فێنه‌رباهچه‌ی توركی رووبه‌رووی ڤالێنسیای ئیسپانی بووه‌وه، هه‌ردوو تیم خاڵ دوای خاڵ كه‌وتنه دوای یه‌كتری، له چوار چاره‌گی كاتی یاسایی به 84 خاڵ یه‌كسان بوون.
له چاره‌گی زیادكراو ڤالێنسیا به 16 خاڵ به‌رامبه‌ر 14 خاڵ سه‌ركه‌وت،
به‌مه‌ش له كۆی گشتی ڤالێنسیا توانی به 100 خاڵ به‌رامبه‌ر 98 خاڵ ته‌نیا به جیاوازی دوو خاڵ یارییه‌كه بباته‌وه، ڤالێنسیا بووه خاوه‌نی 23 خاڵ و له ناوه‌راستی خشته‌ی یۆرۆلیگ باسكێتبۆله.