كرێكارانی شارەوانی مەریوان 8 مانگە مووچەیان وەرنەگرتووە

"سەرۆك شارەوانی مەریوان حەقدەستی دوو ساڵ لەمەوپێشی كرێكارانیشی نەداوە"

K24 - ھەولێر

كرێكارانی شارەوانی مەریوان ماوەی 8 مانگە مووچەیان وەرنەگرتووەو لە دۆخێكی خراپی ئابووریدا دەژین.

ئەمڕۆ یەكشەممە نوێنەری كرێكارانی شارەوانی مەریوان بۆ راگەیاندنەكان ئاشكرای كرد، ماوەی ھەشت مانگە كە ژمارەیەكی زۆر لە كرێكارانی شارەوانی مەریوان مووچەیان وەرنەگرتووە.

 دەشڵێت "ھەندێك لەو كرێكارانە نانی وشكیشیان بۆ خواردن نییە".

ھاوكات نوێنەری كرێكاران ئاماژەی بەوەشكرد، سەرۆك شارەوانی مەریوان حەقدەستی دوو ساڵ لەمەوپێشی كرێكارانیشی نەداوە، ھەربۆیە كرێكارانی شارەوانی ھەڕەشەی بایكۆت و خۆپێشاندان دەكەن.

ھ.م