کچە هاوڕێکەی هیوایەکی سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا دەهێنێتەدی
دیارییەکی پێشکەش دەکات کە بۆریس جۆنسن زۆر حەزی پێ دەکات
K24 – ههولێر:
بۆریس جۆنسن، سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا، لە لایەن کچە هاوڕێکەی، بایسکێلێکی وەک دیاری کریسمس و سەری ساڵ پێشکەش دەکرێت.
سەرەتای ئەم مانگە، لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا، بۆریس جۆنسن رایگەیاندبوو، هیوادارە بەبۆنەی جەژنی کریسمس، بایسکیلێکی پێشکەش بکرێت، بەڵام رەنگە کەس نەبێت ئەو کارە بکات، خۆی نەبێت.
لەبەر ئەمە، کاری سیمۆند، کچە هاوڕێکەی سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا، بایسکیلێکی جۆری یاماها TTR 125ی وەک دیاری دایە جۆنسن کە نرخەکەی نزیک یەک هەزار پاوەندە، بەڵام دەستی دووە.
بۆریس جۆنسن یەکێکە لەو سیاسیانەی بەریتانیا زۆر حەز بە بایسکیل دەکات و هەمیشە تا ئەو کاتەی بوو بە وەزیری دەرەوە بەکاری دەهێنا.
بڕیارە 31ی مانگی داهاتوو، سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا بە ئەرکێکی سەخت هەستێت، ئەویش کاراکردنی برێکزت و ماڵئاویی کردنە لە یەکێتی ئەوروپا.
The Guardian