ژماره‌یه‌ك كۆشكی سه‌رده‌می شارستانیه‌تی مایا دۆزرانه‌وه‌

به‌رزییه‌كه‌ی (6) مه‌تره‌، درێژییه‌كه‌ی (55) مه‌تر و پانی (15) مه‌تره‌

K24 – هه‌ولێر:

له‌ شاری "كولوبا"ـی شوێنه‌واریی مه‌كسیك، كۆشكێكی دێرین دۆزرایه‌وه‌، كه‌ گومان ده‌كرێت له‌ لایه‌ن ده‌سته‌بژێری شارستانیه‌تی "مایا"وه‌ به‌كارهێنرابێت.

"په‌یمانگه‌ی نیشتمانی ئه‌نثرۆپۆلۆجیا و مێژووی مه‌كسیك"، بڵاویكرده‌وه‌، شوێنه‌واری باڵه‌خانه‌كه‌ به‌رزییه‌كه‌ی (6) مه‌تره‌، درێژییه‌كه‌ی (55) مه‌تر و پانی (15) مه‌تره‌. مێژووی بنیاتنانی ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ ساڵانی نێوان (600 - 1050)ی زاینیی.

شارستانیه‌تی "مایا" له‌ نێوان ساڵانی (250 - 900)ـی زاینی گه‌یشتووه‌ته‌ لوتكه‌ی پێشكه‌وتن و رووبه‌رێكی فراوانی له‌ باشووری مه‌كسیك، گواتیمالا، بلیز و هندۆراس گرتووه‌ته‌وه‌.

كۆشكه‌كه‌ له‌ ناوچه‌ی "كولوبا"ی شوێنه‌واری له‌ خۆرهه‌ڵاتی مه‌كسیك دۆزراوه‌ته‌وه‌ و له‌ پاڵ كۆشكه‌كه‌دا چوار باڵه‌خانه‌ی دیكه‌ دۆزراونه‌ته‌وه‌ و یه‌كێكیان بازنه‌ییه‌ و پێده‌چێت نانه‌واخانه‌یه‌ك بوو بێت.