پوتن سوپاسی ترەمپ دەکات

پەیوەندی پێوەکرد و سوپاسی کرد

K24 – هه‌ولێر:

ڤلادمیر پوتن، سەرۆکی رووسیا، پەیوەندیی تەلەفۆنی لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا، ئەنجامدا و سوپاسی کرد.

بەگوێرەی راگەیەندراوێکی حکوومەتی رووسیا، بەهۆی پێدانی زانیاری هەواڵگیریی لەبارەی هێرشێکی تیرۆرستی لە رووسیا و رێگریکردن لەو هێرشە، پوتن سوپاسی ترەمپی کردووە.

پێشتر دەزگا ئەمنییەکانی رووسیا بڵاویانکردبووەوە، بەهۆی ئەو زانیارییانەی دەزگا هەواڵگیرییەکانی ئەمەریکا پێیان داون، دوو هاووڵاتی رووسیان دەستگیر کردووە کە ویستویانە لە جەژنەکانی سەری ساڵدا، کردەوەی تیرۆرستی ئەنجام بدەن.

دەزگا ئەمنییەکانی ئەمەریکا و رووسیا، چەند جارێک زانیاریی هەواڵگیریی گرنگیان لەبارەی ئەگەری روودانی کردەوە تیرۆرستییەکان بەیەک داوە؛ بە هۆیەوە،رێگریان لە چەند هێرشێکی تیرۆرستی کردووە.

RT