بەرزبوونەوەی نرخی زێڕ بازاڕی زێڕینگران لاواز دەكات

نرخی زێڕ لە 2019 بە شێوەیەکی بەرچاو بەرزبووەوە

K24 - دھۆك

ئەمساڵ بەهۆی بەرزبوونەوەی بەرچاوی نرخی زێڕ، فرۆشی زێڕینگران لە هەرێمی کوردستان باش نەبووە، زێڕینگرانی دهۆک رایدەگەیەنن، بەهۆی بەرزبوونەوەی نرخی زێڕ رێژەی فرۆش بەراورد بە کڕین زیاتر بووە، هاوکات فاکتەرێکی دیکەی سستبوونەوەی بازاڕی زێڕ ئاڵۆزییەکانی عێراقە و دڵەڕاوکێی دروستکردووە بەوەی خەڵک خۆیان لە کڕینی خشڵ بە دوور بگرن.

ساڵی 2019 ساڵێكی زێڕین نەبوو بۆ زیڕینگران، بە گوتەی زێڕینگران، بەھۆی بەرزبوونەوەی نرخ و بارودۆخی ئاڵۆزیی عێراق فرۆشی زێڕ كەمیكردووە.

ئازاد ئەحمەد، یەكێكە لە زێڕینگرانی بازاڕی دھۆك بە كوردستان24ی گوت: "ئەمساڵ فرۆشی زێڕ وەك ساڵانی رابردوو نەبوو، كاتێك نرخ بەرز بووەوە، بەشێك لە خەڵكی زێڕەكانیان دەفرۆشت لە ترسی ئەوەی نەوەك جارێكی دیكە دابەزێتەوە".

زێڕینگرێكی دیكە بەناوی مسلیح ئاودەل دەڵێ: "ئێستا لە بازاڕ فرۆشیار زیاترن لە كڕیار، ئەوانەی كە زێڕیش دەكڕن زیاتر ئەو كەسانەن كە ئێستا ھاوسەرگیریان كردووە".

ھ.م

Fly Erbil Advertisment