"كریستیانۆ له دوای یوڤێنتۆس رووده‌كاته یه‌كێك له‌م دوو یانه‌یه"
كریستیانۆ له دوای كۆتایی هاتنی گرێبه‌سته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ یوڤێنتۆس درێسی یه‌كێك له‌م دوو یانه‌یه ده‌پۆشێت
سه‌رچاوه‌یه‌كی راگه‌یاندن زانیاری ئه‌وه‌ی ده‌ستكه‌وتووه كه كریستیانۆ رۆناڵدۆ بڕیاری داوه دوای كۆتایی هاتنی گرێبه‌سته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ یوڤێنتۆس بۆ یه‌كێك له یانه كۆنه‌كانی پێشووی بگه‌ڕێته‌وه.
كریستیانۆ رۆناڵدۆ له هاوینی 2022 گرێبه‌سته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ یانه‌ی یوڤێنتۆس كۆتایی دێت، له‌م چوارچێوه‌یه‌دا پێگه‌ی گۆڵی ئینگلیزی له راپۆرته هه‌واڵێكدا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه كه ئه‌ستێره پورتوگالییه‌كه ده‌یه‌وێت له دوای كۆتایی هاتنی گرێبه‌سته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ یوڤی بۆ یه‌كێك له یانه‌كانی مانچێسته‌ر یونایتد یان سپۆرتینگ لیسبۆنا بگه‌ڕێته‌وه.
له لایه‌كی دیكه‌یشه‌وه، رۆژنامه‌ی كۆرێرێ دێللۆ سپۆرتی ئیتاڵیا، ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه كه به‌رپرسانی یوڤێنتۆس به نیازن گرێبه‌سته‌كه‌ی كریستیانۆ بۆ ساڵێكی دیكه‌ش درێژ بكه‌نه‌وه.
سه‌رچاوه‌كه نووسیویه‌تی: یوڤێنتۆس ده‌یه‌وێت به ئۆفه‌رێكی دیكه‌ی مووچه‌ی ساڵانه‌ی 30 ملیۆن پاوه‌ند كریستیانۆ تا ته‌مه‌نی 38 ساڵی له یانه‌كه‌ی بهێڵێته‌وه و تا كۆتایی 2023 له‌گه‌ڵ یانه‌كه به‌رده‌وام بێت.
كریستیانۆ دوو مانگی دیكه ته‌مه‌نی ده‌بێته 35 ساڵ، پێشتر له 1997 له یانه‌ی سپۆرتینگ لیسبۆنای پورتوگالی ده‌ستی به یاریكردن كرد، دواتر به 119 ملیۆن یۆرۆ له 2003 روویكرده مانچێسته‌ر یونایتد و نازناوی چامپیۆنزلیگی له‌گه‌ڵ ئه‌و یانه‌یه برده‌وه، دوای 6 ساڵ ئه‌و یانه‌یه‌ی به 94 ملیۆن یۆرۆ به‌ره‌و ریال مه‌درید جێهێشت، له‌گه‌ڵ ئه‌و یانه‌یه‌ش 4 نازناوی چامپیۆنزلیگی به‌ده‌ستهێنا، پاشان له هاوینی 2018 په‌یوه‌ندی به یوڤێنتۆس كرد.