سه‌رێ كانیێ.. چیرۆكی رفاندنی گه‌نجێكی خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌ت
له‌لایه‌ن گروپه میلیشیاكانه‌وه رفێندراوه
K24- هه‌ولێر:
گه‌نجێكی خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌ت له شاری سه‌رێ كانیێی رۆژئاوای كوردستان له‌لایه‌ن گروپه میلیشیاكانه‌وه رفێندرا.
چه‌كدارانی گروپێكی میلیشیا كه له‌لایه‌ن توركیاوه پشتیوانی ده‌كرێن و فه‌رمان له ئه‌نقه‌ره وه‌رده‌گرن، له‌سه‌ر پێشێلكارییه‌كانیان ده‌رهه‌ق به هاووڵاتیانی كورد به‌رده‌وامن و یه‌كه‌ی حه‌مزاتیش كه یه‌كێكه له‌و گروپانه، ده‌ستی له رفاندنی هاووڵاتیان هه‌ڵنه‌گرتووه.
گه‌نجێكی كوردی خاوه‌ند پێداویستی تایبه‌تیش ئه‌مڕۆ له‌لایه‌ن ئه‌و گروپه‌وه رفێندرا و تا ئێستاش هیچ سۆراخێكی نازانرێت.
گه‌نجه رفێندراوه‌كه ناوی محه‌مه‌د حه‌سه‌ن ئۆمه‌رییه و له دایكبووی ساڵی 1992ـه. له منداڵییه‌وه كارتی خاوه‌ن پێداویستیی تایبه‌تی هه‌یه و نه‌خۆشی سه‌رعی هه‌یه و هه‌ر له منداڵیشه‌وه چاره‌سه‌ر و ده‌رمان به‌كارده‌هێنێت.
له‌كاتی گه‌ڕانه‌وه‌ی محه‌مه‌د بۆ ماڵه‌وه، له‌به‌رده‌م ماڵه‌كه‌ی له‌لایه‌ن كه‌تیبه‌یه‌كی یه‌كه‌ی حه‌مزه‌وه له 24/11/2019 ده‌ستگیرده‌كرێت و بۆ شوێنێكی نادیار ده‌ڕفێندرێت، دراوسێكانیشی ئه‌و رووداوه‌یان به چاوی خۆیان بینیوه و، خانووه‌كه‌شیان له‌لایه‌ن ئه‌و گروپه چه‌كداره‌وه ده‌ستی به‌سه‌ردا گیراوه. تا ئێستاش هیچ سۆراخێك له‌باره‌ی چاره‌نووسی ئه‌و هاووڵاتییه نازانرێت.
H.B