"كادیره بچووكه‌كانی داعش" له سووریا گیرده‌خۆن
گۆڤارێكی ئه‌مه‌ریكی دۆخی خراپی ده‌یان هه‌زار منداڵی داعش ئاشكراده‌كات

K24 - هه‌ولێر:
به‌گوێره‌ی راپۆرتێكی رۆژنامه‌ی (وۆڵ ستریت جۆرناڵ)ـی ئه‌مه‌ریكی، نزیكه‌ی 9500 منداڵی چه‌كدارانی داعش له نزیكه‌ی 40 ده‌وڵه‌ت هێشتا له سه‌ربازگه‌كانی باكووری رۆژهه‌ڵاتی سووریا له‌ناو ره‌وشێكی خراپی مرۆیی‌دا گیریانخواردووه.
رۆژنامه ئه‌مه‌ریكییه‌كه پشتی به زانیارییه‌كانی رێكخراوی "منداڵان رزگار بكه‌ن" به‌ستووه كه رێكخراوێكی ناحكوومییه و ئاماژه‌یان به‌وه‌كردووه "نیوه‌ی ژماره‌ی ئه‌و منداڵانه هێشتا ته‌مه‌نیان نه‌گه‌یشتووه‌ته سه‌رووی 5 ساڵان، ئێستا له خێوه‌تگای ئه‌لهولی پارێزگای حه‌سه‌كه‌ن، كه‌شوهه‌وا و ژینگه‌ی ناله‌باری خێوه‌تگاكه‌ش پاڵ به‌و منداڵانه‌وه ده‌نێت رووبكه‌نه توندوتیژیی.
له راپۆرته‌كه‌دا ئاماژه به‌وه‌دراوه، دیارترین له‌مپه‌ره یاساییه‌كانی به‌رده‌م ئه‌و منداڵانه بۆ ئه‌وه‌ی بگه‌ڕێنه‌وه وڵاته‌كانی خۆیان، دابڕینی منداڵه‌كانه له دایكیان كه له هه‌مان خێوه‌تگه‌دان و پێچه‌وانه‌ی یاسا مرۆییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كانه. چه‌ند وڵاتێكیش ره‌تیانكردووه‌ته‌وه داعشه ده‌ستگیركراوه‌كان وه‌ربگرنه‌وه.
وۆڵ ستریت جۆرناڵ ئه‌وه‌ی بیرهێناوه‌ته‌وه كه هه‌ندێك له داعشه‌كان ده‌ستیان له مافی باوكایه‌تی خۆیان هه‌ڵگرتووه بۆ ئه‌وه‌ی رێگه به منداڵه‌كان بدرێت بگه‌ڕینرێنه‌وه وڵاته‌كانیان و به ئاسایی بژین، به‌ڵام هه‌شیانه هێشتا هاوسۆزی داعشه و به‌دوای خه‌ونی ژیاندنه‌وه‌ی "خه‌لافه‌تی داعش" كه‌وتوون و منداڵه‌كانیان به نه‌وه‌ی نوێ و كادیری داعش ده‌زانن و نایانه‌وێت بیانگێڕنه‌وه وڵاته‌كانی خۆیان.
له هه‌مان كاتدا هه‌ندێك له‌وانه‌ی له خێوه‌تگاكاندان به رۆژنامه ئه‌مه‌ریكییه‌كه‌یان گوتووه: "هه‌ندێك له داعشه‌كان به هاوكاریی قاچاغچییه‌كان له خێوه‌تگاكه هه‌ڵاتوون و هه‌ندێكی دیكه‌یان له رێگه‌ی ئینته‌رنێته‌وه هه‌ڵمه‌تی كۆمه‌ك كۆكردنه‌وه‌یان راگه‌یاندووه بۆ ئه‌وه‌ی له لایه‌نگرانی داعش پاره كۆبكه‌نه‌وه و بیده‌نه ئه‌و كه‌سانه‌ی له خێوه‌تگاكه قوتاریان ده‌كه‌ن".
هه‌روه‌ها ته‌ئكیدی كردووه‌ته‌وه كه زۆربه‌ی رێكخراوه فریاگوزارییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان كاره‌كانیان له خێوه‌تگه‌كه راگرتووه و ترسی ئه‌وه‌یان هه‌یه حكوومه‌تی سووریا به‌گوێره‌ی رێككه‌وتنه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی سووریای دیموكراتی بگه‌ڕێنه‌وه و كۆنترۆڵی ناوچه‌كه بكه‌ن. دوای ئه‌وه‌ی به‌هۆی هێرشی سوپای توركیا و میلیشیا هاوپه‌یمانه‌كانی له سووریا هێرش كرایه سه‌ر باكووری ئه‌و وڵاته.
ژنێكی دانیشتووی خێوه‌تگاكه و پارێزه‌رێكی دۆسیه‌ی منداڵه بێ باوكه‌كانی داعش به رۆژنامه‌كه‌یان گوتووه "كاتێك هه‌ندێك له‌و منداڵانه‌ی له خێوه‌تگه‌كه‌دا به‌ردیان گرتووه‌ته پاسه‌وانه‌كان منداڵێك كوژراوه، به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانی مانگی سوور كوردی، به‌هۆی سه‌رماوه رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ی رابردوو منداڵێكی دیكه‌ش گیانی له‌ده‌ستداوه.
رۆژنامه‌كه نوسیوویه‌تی: "رووسیا كه یه‌كه‌م وڵات بووه ده‌ستپێشخه‌ری كردووه بۆ وه‌رگرتنه‌وه‌ی منداڵی چه‌كدارانی داعش له عێراق، به‌م دواییانه نموونه‌ی DNA له منداڵه‌كانی ئه‌و خێوه‌تگایه كۆكردووه‌ته‌وه كه هێشتا ناسنامه‌یان دیار نییه و له سووریا له دایك بوون، یان به ساوایی براونه‌ته ئه‌و وڵاته‌وه".
به‌ڵام وڵاتانی دیكه له‌ناو ئه‌و ژماره زۆره‌ی منداڵه گیرخواردووه‌كانی كه‌مپه‌كه‌دا، تا ئێستا ته‌نها 350 منداڵیان گه‌ڕاندووه‌ته‌وه بۆ وڵاته‌كانی خۆیان.