ئه‌مه‌ریكا.. له یه‌كه‌م رۆژی ساڵی نوێ‌دا 177 حاڵه‌تی خۆكوشتن تۆمار كراون
45 كه‌س كوژراوون
K24 – هه‌ولێر:
كۆمه‌ڵه‌ی ئه‌رشیفی توندوتیژی چه‌كداری " Gun Violence Archive" رایگه‌یاند، له یه‌كه‌م رۆژی ساڵی نوێ‌دا له ئاكامی كرده‌وه‌كانی توندوتیژی چه‌كداردا (45) حاڵه‌تی كوشتن و (177) حاڵه‌تی خۆكوشتن به به‌كارهێنانی چه‌ك تۆمار كراوون.
ئه‌و كۆمه‌ڵه‌یه راشیگه‌یاند، زانیارییه‌كانی له (6500) سه‌رچاوه به‌ده‌ستكه‌وتووه و ده‌ركه‌وتووه، ته‌نیا له یه‌كه‌م رۆژی سه‌ری ساڵدا (177) حاڵه‌تی خۆكوشتن و (103) كه‌سیش بریندار بوونه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، (3) حاڵه‌تی ته‌قه‌كردنی به كۆمه‌ڵ له ئاهه‌نگه‌كانی سه‌ری ساڵ تۆمار كراوون.