تره‌مپ و ئه‌ردۆغان ره‌وشی عێراق و سووریا و لیبیایان تاوتوێ كرد
"ئه‌ردۆغان" نیگه‌رانی خۆی ده‌ربڕی
K24 – هه‌ولێر:
هه‌ریه‌ك له سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا، دۆناڵد تره‌مپ و سه‌رۆكی توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان به ته‌له‌فۆن پرسه جێبایه‌خه‌كانی نێوانیان و ره‌وشی عێراق و سووریا و لیبیایان تاوتوێكرد.
ئاژانسی هه‌واڵده‌ری "ئه‌نادۆڵ"ی توركیا بڵاویكرده‌وه، له‌و په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌دا، "ئه‌ردۆغان" نیگه‌رانی خۆی له باره‌ی به ئامانجگرتنی هێزه سه‌ربازییه‌كانی ئه‌مه‌ریكای له عێراق ده‌ربڕیوه و هاوكات خۆشحاڵی ده‌ربڕیوه له هه‌مبه‌ر كۆتایهاتنی ئه‌و هێرشانه‌ی رووبه‌ڕووی باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا له به‌غدا بوونه‌وه.
په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌كه هاوكات بوو له‌گه‌ڵ ده‌رچوونی بڕیاری په‌رله‌مانی توركیا بۆ ناردنی هێزی سه‌ربازی به‌ره‌و لیبیا.