راكردنی "ئیمپراتۆر" ژاپۆنی تاساندووه
میدیای جیهانی به خۆیه‌وه سه‌رقاڵكردووه
K24 – هه‌ولێر:
چیرۆكی راكردنی ئیمپراتۆری پیشه‌سازی ئۆتۆمبێل له جیهان، "كارلۆس غوسن" ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری ژاپۆن و سیستمی ئه‌منی فڕۆكه‌خانه‌كانی ئه‌و وڵاته‌ی تاساندووه. له توركیاش به هۆی ئه‌و راكردنه‌وه دوو فڕۆكه‌وان ده‌ستگیركران. دوای ده‌ركه‌وتنی له لوبنان، ئه‌مڕۆ به‌یاننامه‌یه‌كی بڵاوكرده‌وه و تێیدا ده‌ڵێت: "كه‌س هاوكاری نه‌كردووم و ته‌نیا خۆم له ژاپۆن رامكرد".
رۆژنامه‌كانی ژاپۆن له باره‌ی راكردنی "كارلۆس"ه‌وه بڵاویانكردووه‌ته‌وه، كه ئه‌و كاره‌ی ناوبراو ترسنۆكانه بووه و به ده‌رچوونی له ژاپۆن ده‌فه‌تی سه‌لماندنی بێتاوانی خۆی و پارێزگاریكردن له شه‌ره‌فی خۆی له‌ده‌ستداوه.
رۆژنامه‌ی "تۆكیۆ چیمبون" بڵاویكرده‌وه، "ده‌رچوونی كارلۆس له ژاپۆن و سه‌فه‌ركردنی به بێ مۆڵه‌تخواست سیستمی دادوه‌ری ژاپۆنی هه‌ژاندووه".
پێشتر "كارلۆس" به كه‌فاله‌ت له زیندان ئازاد كرابوو. بڕیاره‌كه‌ی دادگا له لایه‌ن میدیای ژاپۆنه‌وه ره‌خنه‌ی لێگیرابوو، ئه‌وان وا بڵاویان ده‌كرده‌وه، ئه‌و بڕیاره له ژێر فشاری سیاسی و ده‌ره‌كیدا بووه، له كاتێكدا ئه‌و پیاوه ده‌وڵه‌مه‌ند و خاوه‌ن هه‌ژموونه ده‌توانێت سوود له‌و په‌یوه‌ندییه فراوانه نێوده‌وڵه‌تیانه‌ی وه‌ربگرێت و له ژاپۆن رابكات، ئه‌وه‌ش بووه واقیع و رایكرد.
رۆژی (18ی تشرینی دووه‌م/ نۆڤێمبه‌ری 2018)، "كارلۆس" ده‌ستگیركرا و له مانگی ئازار/ مارسی 2019، به كه‌فاله‌تی (9) ملیۆن دۆلار ئازاد كرا. دواتر له (نیسان" ئه‌پریلی 2019) ده‌ستگیركرایه‌وه و پاشان به كه‌فاله‌تی (5.4) ملیۆن دۆلار ئازادكرا بۆ ئه‌وه‌ی چاوه‌ڕێی دادگاییكردنی بكات له مانگی (نیسان/ ئه‌پرلی 2020)دا.
.jpg)
ناوبراو پێشتر سه‌رۆكی كۆمپانیای "رنیو نیسان" بووه و له كاتی ئازادكردنی دادگا مه‌رجی ئه‌وه‌ی به‌سه‌ردا سه‌پاندبوو، كه له ژێر چاودێریدا بێت و كامێرا له‌سه‌ر ده‌رگای ماڵه‌كه‌ی جێگیر بكرێ و سه‌رجه‌م پاسه‌پۆرته‌كانی كه فه‌ره‌نسی، به‌رازیلی و لوبنانی بوون لێی وه‌ربگیرێته‌وه و رێگه نه‌درێت له هیچ فڕۆكه‌خانه و به‌نده‌رێكی ژاپۆنه‌وه به‌ره‌و ده‌ره‌وه‌ی وڵات بڕوات.
دوای راكردنه‌كه‌ی، تۆمه‌ت ئاراسته‌ی پارێزه‌ره‌كه‌ی "جۆنئیشیرۆ هیرۆناكا" كرا، به‌ڵام ناوبراو ره‌تیكرده‌وه هیچ هاوكارییه‌كی كردبێت و گوتی: هه‌واڵی راكردنی كارلۆس تاساندوویه‌تی، وه‌ك ئه‌وه‌ی له خه‌ودا ئاو بكرێته گوێچكه‌م وابووه بۆم.
هه‌روه‌ها گوتی: ئاماده‌م هه‌موو هاوكارییه‌كی ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری ژاپۆن بكه‌م و هه‌ر زانیارییه‌ك لام بێت بیخه‌مه‌ڕوو، ئه‌وه‌ی "كارلۆس"یش كردی ناپاكییه‌كی گه‌وره بوو له باره‌ی ئه‌وه‌ی له‌سه‌ری رێككه‌وتبووین.
ژاپۆن ده‌ڵێت: "كارلۆس" هیچ یه‌ك له (سێ) پاسه‌پۆرته‌كه‌ی به‌كارنه‌هێناوه و پێده‌چێت به پاسه‌پۆرتێكی ساخته سه‌فه‌ری كردبێت.
چیرۆكێك له‌و باره‌یه‌وه باس ده‌كرێت، به‌ڵام ده‌زگا ئه‌منییه‌كان پشتڕاستیان نه‌كردووه‌ته‌وه و ده‌وترێت: "كۆمپانیایه‌كی ئه‌منی سه‌رپه‌رشتی راكردنی كارلۆسی كردووه. ئه‌ندامانی ئه‌و كۆمپانیایه خۆیان وه‌ك گرووپێكی میوزیكژه‌ن پیشانداوه و له ماڵه‌كه‌ی كارلۆسدا ئاهه‌نگێكیان ساز كردووه و دواتر كارلۆسیان له‌ناو سندووقی ته‌خته‌ی ئامێره میوزیكییه‌كان شاردووه‌ته‌وه و به‌ره‌و فڕۆكه‌خانه بردوویانه و له‌وێ فڕۆكه‌یه‌كی خاشاك گوێزه‌ره‌وه چاوه‌ڕێی كردوون و به‌ره‌و فڕۆكه‌خانه‌ی ئه‌تاتورك له توركیا هه‌ڵفڕیوه".

به گوێره‌ی چیرۆكه‌كه، "كارلۆس" له توركیاوه چووه‌ته لوبنان، به‌ڵام پرسیاری سه‌ره‌كی ئه‌وه‌یه به چ پاسه‌پۆرتێك له توركیاوه چووه‌ته لوبنان؟ ره‌نگه وه‌ڵامی ئه‌م پرسیاره لای ئه‌و (7) كه‌سه بێت، كه ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه (2ی كانوونی دووه‌م/ یه‌نایری 2020) له توركیا ده‌ستگیركراوون و چواریان فڕۆكه‌وانن.
له لوبنانیش، شه‌وێكی دره‌نگی (29ی كانوونی یه‌كه‌م/ دیسێمبه‌ری 2019) كارلۆس گه‌یشتووه‌ته به‌یروت و لایه‌نه به‌رپرسه‌كان ده‌ڵێن: كارلۆس به پاسه‌پۆرتی لوبنانی نه‌هاتووه و ناوی تۆمار نه‌كراوه. گومانده‌كرێت به پاسه‌پۆرتی ساخته گه‌شته‌كه‌ی كردبێت.
پێشتر لوبنان هه‌موو هه‌وڵێكی دابوو، بۆ ئه‌وه‌ی "كارلۆس" له ژاپۆن رزگار بكات و به سه‌لامه‌تی بیگه‌ڕێنێته‌وه بۆ لوبنان، به‌ڵام هه‌وڵه‌كانی بێسوود بوون.
له نێوان لوبنان و ژاپۆندا هیچ رێككه‌وتنێك بۆ راده‌ستكردنه‌وه‌ی راكردووان و داواكراوان نییه، به‌ڵام ره‌نگه ئه‌و پرسه ببێته مایه‌ی كۆتایهێنانی په‌یوه‌ندییه ته‌باكانی نێوان تۆكیۆ و به‌یروت و ژاپۆن له كاردانه‌وه‌دا هه‌موو ئه‌و هاوكاریانه ببڕێت، كه ساڵانه پێشكه‌شی لوبنانیان ده‌كات.
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆش، كارلۆس، به‌یاننامه‌یه‌كی بڵاوكرده‌وه، تێیدا ره‌تیكردووه‌ته‌وه هاوسه‌ره‌كه‌ی یان بنه‌ماڵه‌كه‌ی هیچ هاوكارییه‌كیان كردبێت بۆ راكردنی له ژاپۆن و ئه‌وه‌ی دووپاتكردووه‌ته‌وه، كه ته‌نیا خۆی بیری له راكردن كردووه‌ته‌وه و توانیویه‌تی ژاپۆن به‌جێبهێڵێت.
هاوكات وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی فه‌ره‌نسا رایگه‌یاند، ئاماده‌یه پێشوازی له "كارلۆس" بكات وه‌ك هاووڵاتییه‌كی فه‌ره‌نسی و راده‌ستی ژاپۆنی ناكاته‌وه.