ئێران په‌یامێكی ناڕه‌زایه‌تی دایه باڵیۆزخانه‌ی سویسرا
نوێنه‌رایه‌تی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا ده‌كات
K24 – هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی كۆماری ئیسلامی ئێران، كاربه‌ڕێكه‌ری باڵیۆزخانه‌ی سویسرای بانگ كرد بۆ ئه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی "توندی" خۆی له باره‌ی كوژرانی قاسم سوله‌یمانی بگه‌یه‌نێته ئه‌مه‌ریكا.
كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندنی ئێران بڵاویانكرده‌وه، ئه‌مڕۆ هاووڵاتیان چوونه‌ته به‌رده‌م باڵیۆزخانه‌ی سویسرا له تاران، كه نوێنه‌رایه‌تی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا ده‌كات و خۆپیشاندانیان له دژی كوژرانی قاسم سوله‌یمانی كردووه.
هاوكات وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی كۆماری ئیسلامی ئێران، محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف رایگه‌یاند، كوشتنی قاسم سوله‌یمانی تاوانێكی تیرۆریستییه و پێویسته واشنتن سه‌رجه‌م لێكه‌وته‌كانی ئه‌و سه‌ركێشییه ناڕه‌وایه‌ی بگرێته ئه‌ستۆ.