حه‌شدی شه‌عبی كوژرانی قاسم سوله‌یمانی و ئه‌بومه‌هدی موهه‌ندیسی پشتڕاستكرده‌وه
ده‌نگۆی ده‌ستگیركردنی عامری و خه‌زعه‌لی هه‌یه
K24 - هه‌ولێر:
فەرمانداری فەیلەقی قودسی سوپای پاسدارانی ئێران، قاسم سولەیمانی لە گەڵ ئەبومه‌ھدی موھەندیس جێگری سەرۆکی دەستەی حەشدی شەعبی کراونەتە ئامانجی فڕۆکەکانی ئەمەریکا و هەردووکیان لەگەڵ چەند فەرماندەیەکی تری حەشدی شەعبی کوژراون . حه‌شدی شه‌عبی له تویته‌ره‌وه هه‌واڵه‌كه‌ی پشتڕاستكردووه‌ته‌وه و رایگه‌یاندووه: "قاسم سوله‌یمانی و ئه‌بومه‌هدی موهه‌ندیس له رێگه‌ی فڕۆكه‌خانه‌ی به‌غدا ئۆتۆمبێله‌كه‌یان كراوه‌ته ئامانج و هه‌ر دووكیان كوژراون.
کەناڵی سی ئێن ئێنی ئەمەریکی لە هەواڵێکی بەپەلەیدا لەسەر زاری سەرچاوەیەکی ئەمنی عیراقیەوە ئەم هەواڵەی پشتڕاسکردەوە .
بەگوێرەی سەرچاوەکانی هەواڵ، دوو ئۆتۆمبێلی سەر بەحەشدی شەعبی لە فڕۆکەخانی بەغدا مووشەکباران کراون و دواتر سەرچاوە ئەمنیەکان میدیا عیراقیەکانیان ڕانگەیاندووە کە قاسم سولەیمانی و ئەبو مەهدی موهەندیس لە ناو ئەم ئۆتۆمێلانە بوون و کوژراون.
پێشتر حه‌شدی شه‌عبی رایگه‌یاندبوو، 5 ئه‌ندامی و دوو میوان به‌هۆی بۆردوومانی ئۆتۆمبێله‌كه‌یانه‌وه له ناو فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی به‌غدا كوژراوون.
هه‌روه‌ها شانه‌ی راگه‌یاندنی ئه‌منی عێراقی پێش راگه‌یاندنی هه‌واڵی كوژرانی سوله‌یمانی و موهه‌ندیس ئاماژه‌ی به‌وه‌كردبوو كه سێ كاتیۆشا له‌ناو فڕۆكه‌خانه‌كه كه‌وتوونه‌ته خواره‌وه.
سه‌رچاوه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی ده‌ڵێن: "نوێنه‌رانی حه‌شدی شه‌عبی له فڕۆكه‌خانه‌ی به‌غدا پێشوازییان له میوانێكی گرنگ كردووه و هه‌موویان به دوو مووشه‌ك كراونه‌ته ئامانج و كوژراون".
زانیاریی ئه‌وه هه‌یه كه ئه‌و فڕۆكه‌یه‌ی كاتژمێر 11:00 شه‌وی رابردوو له فڕۆكه‌خانه‌ی به‌غدا نیشتووه‌ته‌وه له دیمه‌شقی پایته‌ختی سووریاوه هاتووه و پێش ئه‌ویش فڕۆكه‌یه‌كی دیكه كه له به‌یروتی پایته‌ختی لوبنانه‌وه هاتووه له فڕۆكه‌خانه‌كه نیشتووه‌ته‌وه.
بەگوێرەی هەندێ سەرچاوەیتری هەواڵیش لەناوخۆی عیراق، دەنگۆی دەستگیرکردنی هەریەک لە هادی ئەلعامری و قەیس ئەلخەزعەلیش بڵاوبۆتەوە کە لەلایەن هێزەکانی مارێنزی ئەمریکیەوە لە بەغدا گیرابن. بەڵام ئەم
ھەواڵە تائێستا بەفەرمی پشتڕاست نەکراوەتەوه.