رووسیا ستایشی قاسم سوله‌یمانی ده‌كات
دڵسۆز بوو بۆ به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ئێران
K24 – هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی رووسیا، رایگه‌یاند، كوژرانی جه‌نه‌راڵ قاسم سوله‌یمانی هه‌نگاوێكی سه‌ركێشانه‌یه كه ده‌بێته هۆی په‌ره‌سه‌ندنی گرژییه‌كان له ته‌واوی ناوچه‌كه‌دا.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی رووسیا راشیگه‌یاند، قاسم سوله‌یمانی به‌و په‌ڕی دڵسۆزییه‌وه خزمه‌تی دۆسیه‌ی به‌رگری له به‌رژه‌وه‌ندییه نیشتمانییه‌كانی ئێران كردووه.
له به‌شێكی دیكه‌ی لێدوانه‌كه‌یدا، وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی رووسیا راشیگه‌یاندووه، ئه‌وپه‌ڕی پرسه و سه‌ره‌خۆشی خۆمان ئاراسته‌ی گه‌لی ئێران ده‌كه‌ین.