نوجه‌با به‌ڵێنێك به موهه‌ندیس و سوله‌یمانی ده‌دات
نوجه‌بای عێراق: له دڵی هه‌ر یه‌كێكماندا سولهیمانییهك له دایك ده‌بێت
K24 - هه‌ولێر:
بزووتنه‌وه‌ی نوجه‌بای عێراق كه یه‌كێكن له گرووپه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی و له‌لایه‌ن ئه‌كره‌م كه‌عبی سه‌رۆكایه‌تی ده‌كرێن و خراونه‌ته لیستی تیرۆری ئه‌مه‌ریكاشه‌وه، دوای كوژرانی قاسم سوله‌یمانی و مه‌هدی موهه‌ندیس به‌ڵێن ده‌ده‌ن له‌سه‌ر په‌یمانه‌كه‌یان بمێننه‌وه و تا رزگاركردنی خاكی عێراق له ئه‌مه‌ریكییه‌كان كۆڵ نه‌ده‌ن و به‌رده‌وامبن.
ئه‌كره‌م كه‌عبی، ئه‌مینداری گشتی بزووتنه‌وه‌كه له به‌یاننامه‌یه‌كدا ده‌ڵێت: "ئه‌ی سه‌ركرده ئازاكان، خاوه‌ن به‌ڵێنه راسته‌كان، حاجی قاسم سوله‌یمانی و ئه‌بومه‌هدی موهه‌ندیس، له كاتێكدا پێش دوو ساڵ له پشت سه‌نگه‌ره‌كانه‌وه ده‌مبینین و هه‌وڵتان بۆ شه‌هیدبوون ده‌دا، به‌ڵام لێتان هه‌ڵده‌هات، وه‌ك ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ تامهزرۆتان بێت هات و پیرۆزتان بێت. ئه‌ی حاجی خۆشه‌ویست له دڵمانا قاسم سوله‌یمانی، به‌ڵێن بێت چۆن تۆ له جه‌نگی داعشدا له تكریت و سامه‌را و مووسڵ چاوی شه‌هیده‌كانت داده‌خست و په‌یمانی به‌رده‌وامی و تۆڵهكردنهوهیانت ده‌دا، ئێمه‌ش هه‌مان په‌یمان به تۆ ده‌ده‌ین".
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: "پێویسته به خۆراگریی بمێنینه‌وه و سووربین له‌سه‌ر به‌دیهێنانی ئامانجه پیرۆزه‌كانمان كه له پێناویدا كۆبوووینهوه له ناخۆشترین بارودۆخدا، چونكه درز بكه‌وێته ناومانه‌وه جه‌نگه‌كه ده‌دۆڕێنین".
كه‌عبی ده‌ڵێت: "براكانت نه درز ده‌كه‌وێته نێوانیان و نه كۆڵیش ده‌ده‌ن و جه‌نگه‌كه‌ش ده‌به‌نه‌وه و له‌سه‌ر په‌یمان و به‌ڵینی خۆمان ده‌بین و له دڵی هه‌ر یه‌كێكماندا سولهیمانییهكی دیكه له دایك ده‌بێت. خوێنیشتان شۆڕشێكه له خۆبایبوون و خۆبه‌گه‌وره‌زانینی دوژمنان راده‌ماڵێت و عێراقی پیرۆزییه‌كان و پایته‌ختی ده‌وڵه‌تی دادپه‌روه‌ری له دوژمنان و پیسییهكانیان راده‌ماڵێت".