دوای كوژرانی سوله‌یمانی سه‌رۆكی سووریا په‌یامێك ئاراسته‌ی ئێران ده‌كات
"ئه‌و تاوانه خۆڕاگری به‌ره‌ی به‌رگری به‌ڕووی سیاسه‌ته‌كانی ئه‌مه‌ریكادا زیاتر ده‌كات"
K24- هه‌ولێر:
دوای كوژرانی قاسم سوله‌یمانی، فه‌رمانده‌ی فه‌یله‌قی قودسی سه‌ر به سوپای پاسدارانی ئێران، به‌شار ئه‌سه‌د، سه‌رۆكی سووریا په‌یامێكی ئاراسته‌ی سه‌ركردایه‌تی ئێران كرد.
له په‌یامه‌كه‌یدا بۆ ئێران، ئه‌سه‌د سه‌ره‌خۆشی له سه‌ركردایه‌تی و گه‌لی ئێران ده‌كات و دووپاتیش ده‌كاته‌وه، "گه‌لی سووریا هه‌رگیز ئه‌و چاكه‌یه له‌یاد ناكات، كاتێك سوله‌یمانی له شه‌ڕی دژ به تیرۆر شان به‌شانی ئێمه وه‌ستایه‌وه".
سه‌رۆكی سووریا جه‌ختیشیكرده‌وه، "ئه‌و دڵنیایه له‌وه‌ی كه ئه‌و تاوانه هێزی خۆڕاگری به‌ره‌ی به‌رگری به‌ڕووی سیاسه‌ته‌كانی ئه‌مه‌ریكادا زیاتر ده‌كات".
پێشتریش هه‌ر ئه‌مڕۆ، وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی سووریا له په‌یامێكدا به توندی كوژرانی قاسم سوله‌یمانی، فه‌رمانده‌ی سوپای قودسی سه‌ر به سوپای پاسدارانی ئێران و ژماره‌یه‌ك سه‌ركرده‌ی حه‌شدی شه‌عبیی عێراقی ئیدانه كرد و به هۆكارێكی مه‌ترسیدار بۆ ئاڵۆزتربوونی دۆخی ناوچه‌كه‌ی ناوبرد.
به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ له هێرشێكی ئاسمانی ئه‌مه‌ریكادا له نزیك فڕۆكه‌خانه‌ی به‌غدا، هه‌ریه‌ك له قاسم سوله‌یمانی، فه‌رمانده‌ی فه‌یلقه‌ی قودسی سوپای پاسداران و ئه‌بو مه‌هدی موهه‌ندیس، جێگری سه‌رۆكی حه‌شدی شه‌عبی و ژماره‌یه‌ك به‌رپرسی دیكه‌ی حه‌شد كوژران.
H.B