ئەمەریکا پێشبینی هێرشی ئەلیکترۆنی ئێران دەكات
"ئێرانییەکانیان توانای بەهێز و ئاڵۆزییان هەیە لە هێرشی ئەلیکترۆنی دا"
K24 - ھەولێر
مایک پۆمپیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا رایگەیاند، پێشبینی دەکەن دوای کوژرانی قاسم سولەیمانی فهرمانداری فهیلهقی قودسی سوپای پاسدارانی ئێران، ئەگەر ھەیە تاران هێرشی ئەلیکترۆنی دژی ئەمەریکا ئەنجام بدات.
پۆمپیۆ، لە نوێترین لێدوانیدا بۆ کەناڵی فۆکس بزنس رایگەیاند، مەترسییەکانی هێرشی ئەلیکترۆنی لە لایەن ئێرانەوە هەیە.
ئاماژەی بەوەشدا، ئێرانییەکانیان توانای بەهێز و ئاڵۆزییان هەیە لە هێرشی ئەلیکترۆنیدا.
لە لایەكی دیكە سەرچاوەیەکی بەرپرس بە ماڵپەڕی ئێسیۆس-ی رایگەیاند، دیارترین سیناریۆ کە ئیدارەی ترەمپ پێشبینی دەکات، تۆڵەکردنەوەی ئێرانە بە ئەنجامدانی هێرشی ئەلیکترۆنی.
ھ.م