نیۆیۆرك تایمز: كوژرانی سوله‌یمانی سه‌ره‌تای جه‌نگێكی گه‌وره‌یه
"ئه‌مه‌ریكا له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ناكشێته‌وه"
K24- هه‌ولێر:
بڕیاری دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا بۆ كوشتنی قاسم سوله‌یمانی، كه دوای عه‌لی خامنه‌یی، رێبه‌ری كۆماری ئیسلامی به دووه‌م كه‌سی خاوه‌ن هه‌ژموونی ئه‌و وڵاته هه‌ژمار ده‌كرێت، ململانێی نه‌رمی نێوان تاران و واشنتنی بۆ گرژییه‌كی حاشاهه‌ڵنه‌گر گۆڕی، پێشبینیش ده‌كرێت دوای ساڵی 2003، مه‌ترسیدارترین جه‌نگ بێت كه له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست رووبدات.
له‌مباره‌یه‌وه رۆژنامه‌ی نیۆیۆرك تایمزی ئه‌مه‌ریكی دووپاتی ده‌كاته‌وه، حیسابه‌كان لێره ئاشكرا ده‌بن، كه پێویسته واشنتن بگه‌ڕێته‌وه بۆ پلانی تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه و وه‌ڵامدانه‌وه و بۆ سه‌ركردایه‌تی ئێران بسه‌لمێنێت، كه هه‌ڵدانی به‌ئامانجگرتنی كه‌شتییه‌كان له كه‌نداو و دامه‌زراوه نه‌وتییه‌كانی سعوودیه و ئه‌و هێرشه‌ی بووه هۆی كوژرانی به‌ڵێنده‌رێكی ئه‌مه‌ریكی له‌ناو خاكی عێراق، بێ وه‌ڵام نامێننه‌وه.
وێڕای ئه‌وه‌ی به‌رپرسه دیاره‌كانی ئه‌مه‌ریكا له‌و باوه‌ڕه‌دان، كه گومانی تێدانییه ئێران وه‌ڵامیان ده‌داته‌وه، به‌ڵام هیچ له‌باره‌ی خێرایی ئه‌و تووڕه‌بوونه‌ی تارانه‌وه نازانن، ئاخۆ وه‌ڵامه‌كه‌یان دره‌نگ ده‌كه‌وێت یانیش زوو.
له‌باره‌ی لێدوانه‌كانی تره‌مپ كه باس له ئاماده‌كاری بۆ كشانه‌وه له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ده‌كات، رۆژنامه ئه‌مه‌ریكییه‌كه جه‌خت ده‌كاته‌وه، ئه‌و بۆردومانه‌ی بووه هۆی كوژرانی قاسم سوله‌یمانی، كه فه‌رمانده‌ی به‌هێزترین فه‌یله‌قی ئێرانی بووه له ماوه‌ی 20 ساڵی رابردوودا، مانای وایه تا تره‌مپ له ده‌سه‌ڵات مابێت، ناتوانێت له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست بكشێته‌وه، كه به‌لایه‌نی كه‌م ساڵێكی ماوه و له‌وانه‌شه بۆ 4 ساڵی دیكه درێژه بكێشێت. وه‌ك ئاماژه‌ی پێ ده‌دات، تره‌مپ ئه‌مه‌ریكای رووبه‌ڕووی جه‌نگێك كردووه‌ته‌وه، كه هێشتا ره‌هه‌نده‌كانی نازانرێن، به‌تایبه‌ت كه ئێستا رێبه‌ری كۆماری ئیسلامی هه‌وڵی تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه ده‌دات.
رۆژنامه‌كه له زاری چارلز لیسته‌ر له په‌یمانگای Middle East Institute گواستییه‌وه: "ئه‌و هه‌نگاوه‌ی ئه‌مه‌ریكا وه‌ك ئه‌وه وایه، كه به یه‌ك جار خۆی به‌سه‌ر چه‌ند پایه‌یه‌كی پلیكانه‌ی گرژییه‌كان هه‌ڵدابێت. ئه‌وه‌ی كه دیاره و گومانیشی تێدا نییه، جه‌نگه‌كه به‌هۆی كوژرانی سوله‌یمانی هه‌ڵده‌گیرسێت، به‌ڵام پرسیار ئه‌وه‌یه، ئاخۆ كه‌ی و چۆن ده‌بێت؟".
رۆژنامه‌كه نووسیویه‌تی: "جه‌نگه‌كه له هه‌موو جه‌نگه‌كانی پێشخۆی گه‌وره‌تر ده‌بێت".
له‌مباره‌یه‌وه برۆس ریدل، ئه‌فسه‌ر له ئاژانسی هه‌واڵگری ناوه‌ندی پێشووی ئه‌مه‌ریكا، كه ژیانی خۆی به دیراسه‌كردنی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست به‌ڕێكردووه و ئێستا پسپۆڕه له په‌یمانگای Brookings Institution، ده‌ڵێت: "ئه‌و ئیداره‌یه‌ی ئێستا ئه‌مه‌ریكا به‌ڕێوه‌ده‌بات به‌ره‌و جه‌نگێكی نوێ له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست به‌ڕێوه‌یه و جه‌نگێك ده‌بێت، كه له هه‌موو جه‌نگه‌كانی پێشوو گه‌وره‌تر ده‌بێت".
وه‌ك رۆژنامه‌كه نووسیویه‌تی، مێژووی ئێرانییه‌كان ئاماژه به‌وه ده‌دات، كه هه‌رگیز به‌رامبه‌ر ئه‌مه‌ریكا نه‌كه‌وتوونه‌ته جه‌نگێكی راسته‌وخۆ. ئێرانییه‌كان پسپۆڕی به ئامانجگرتنی پێگه ئاسانه‌كانن، كه له‌وانه‌یه له عێراقه‌وه ده‌ستپێ بكات و به‌وه‌ش ناوه‌ستێت. له چه‌ند ساڵی رابردوودا توانییان ململانێ و گرژییه‌كی ئاست نزم له ناوچه‌كه بهێننه ئاراوه و بانگه‌شه‌یان بۆ ئه‌وه ده‌كرد كه ده‌توانن له هه‌ر كاتێكدا بێت ناو خاكی ئه‌مه‌ریكا بپێكن، به‌ڵام ئێستا ئه‌وان ناتوانن به رێگا كلاسیكییه‌كان ئه‌م كاره ئه‌نجام بده‌ن.
نیۆیۆرك تایمز جه‌ختده‌كاته‌وه ده‌كات، ئێران پێشتریش هه‌ولێداوه تیرۆریستان به‌كار بهێنێت، نموونه‌ی ئه‌مه‌ش هه‌وڵه شكستخواردووه‌كه‌ی كوشتنی باڵیۆزی سعوودیه بوو له واشنتن به‌ر له 9 ساڵ.
رۆژنامه‌كه پێشبینیش ده‌كات، یه‌كه‌م بڵێسای هه‌ڵگیرسانی ئه‌و جه‌نگه له ناو خاكی عێراق بێت، كه ژماره‌یه‌ك گروپی میلیشیای چه‌كداری له‌و وڵاته هه‌ن، پشتیوانی له ئێران ده‌كه‌ن. به‌ڵام خه‌ڵكی عێراق به بوونی ئه‌و گروپه چه‌كدارانه خۆشحاڵ نییه، ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدا ده‌ركه‌وت، كه به‌ر له چه‌ند هه‌فته‌یه‌ك خه‌ڵكی عێراق له دژی ده‌ستوه‌ردان و هه‌ژموونی ئێران له وڵاته‌كه‌یان رژانه سه‌ر شه‌قامه‌كان، نه‌ك به‌هۆی ده‌ستوه‌ردانی ئه‌مه‌ریكا. وێڕای ئه‌مه‌ش هێشتا هه‌ندێك پێگه‌ی ئاسان له ناوچه‌كه ماون بۆ پێكاندن، ئه‌مه‌ش له به ئامانجگرتنی دامه‌زراوه نه‌وتییه‌كه‌ی سعوودیه‌دا به روونی دیار بوو.
رۆژنامه‌كه ده‌ڵێت: به‌هۆی رێككاره‌كانی له‌كارلابردنی تره‌مپ و بووژانه‌وه‌ی به‌رنامه‌ی ئه‌تۆمی ئێران، دۆخی ئێستا به مه‌ترسی گه‌وره ته‌نراوه. كه ئه‌م پرسه‌ش ته‌نیا په‌یوه‌ندی به كاته‌وه هه‌یه.
جه‌ختیش ده‌كاته‌وه، هه‌ر به‌ڕاستی سه‌رۆك تره‌مپ ده‌سه‌ڵاته‌كانی به‌زاندووه، كه پێویست بوو بۆ بڕیاری كوشتنی سوله‌یمانی ره‌زامه‌ندی كۆنگرێس به‌ده‌ست بهێنێت.
له‌وانه‌یه تره‌مپ پێداگیری له‌وه بكات كه بڕیاری كوشتنی سوله‌یمانی له ده‌سه‌ڵاتی ئه‌ودایه و بۆردومانه‌كه‌ش بۆ به‌رگریكردن بووه له خۆ، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا پاساوه‌كه‌ی تره‌مپ بۆ كوشتنی سوله‌یمانی به‌هێز بوو، كه رایگه‌یاندبوو، "قاسم سوله‌یمانی به‌رپرسه له كوژرانی سه‌دان كه‌سی ئه‌مه‌ریكی له عێراق له ماوه‌ی ساڵانی رابردوودا، ئه‌گه‌ر به هه‌زارانیش نه‌بێت، گومانیش تێدا نییه پلانی بۆ كوشتنی زیاتریشی هه‌بووه".
نیۆیۆرك تایمز نووسیویه‌تی: وێڕای به‌رهه‌ڵستی زۆری یاریده‌ده‌رانی، به‌ڵام تره‌مپ بڕیاری كشانه‌وه‌ی وڵاته‌كه‌ی له رێككه‌وتنی ئه‌تۆمی ئێران دا، ئه‌مه‌ش له سه‌ره‌تا كاردانه‌وه‌یه‌كی ساردی ئێرانی به‌دوای خۆیدا هێنا و هێشتاش تاران پابه‌ند بوو به مه‌رجه‌كانی رێككه‌وتنه‌كه، به‌ڵام له ساڵی رابردوو گرژییه‌كان زیاتر بوون و ئێرانیش پابه‌ندنه‌بوونی خۆی به مه‌رجه‌كانی رێككه‌وتنه‌كه راگه‌یاند.
به‌ر له پرۆسه‌ی كوشتنی سوله‌یمانی، چاوه‌ڕێ ده‌كرا له هه‌فته‌ی داهاتوو ئێران هه‌نگاوی داهاتووی به‌رنامه ئه‌تۆمییه‌كه‌ی رابگه‌یه‌نێت و هه‌موو ئاماژه‌كان به‌و ئاراسته‌یه بوون، كه ئه‌م قۆناغه نزیكبوونه‌وه‌یه له هه‌نگاوی به‌ده‌ستهێنانی بۆمبی ئه‌تۆمی، ئێستاش ئه‌و ئه‌گه‌ره زیاتر بووه و پێشبینی به‌ریه‌ككه‌وتنیش هاتووه‌ته ئاراوه، به‌تایبه‌ت كه هه‌ریه‌ك له ئه‌مه‌ریكا و ئیسرائیل هه‌وڵ ده‌ده‌ن هێرشی سیبرانی "هێرشی ئه‌لیكترۆنییه ده‌كرێته سه‌ر دامه‌زراوه هه‌ستیاره‌كان به‌مه‌به‌ستی سیخوڕیكردن و هاككردنی به‌رنامه‌كان له رێگه‌ی ئه‌لیكترۆنییه‌وه" بۆ سه‌ر دامه‌زراوه ئه‌تۆمییه ناسراوه‌كانی ئێران بكه‌ن.
H.B