"تره‌مپ پێچه‌وانه‌ی پنتاگۆن و سی ئای ئه‌ی بڕیاری كوشتنی قاسم سوله‌یمانی داوه"
ئه‌م دوو به‌رپرسه‌ی ئیداره‌ی تره‌مپ پشتیوانی بڕیاره‌كه بوونه

K24 - هه‌ولێر:
رۆژنامه‌ی نیویۆرك تایمزی ئه‌مه‌ریكی له راپۆرتێكدا ئاشكرای ده‌كات، بڕیاری تره‌مپ بۆ كوشتنی قاسم سوله‌یمانی، پێچه‌وانه‌ی پنتاگۆن و جیاواز بووه له زانیارییه هه‌واڵگرییه‌كان.
به گوێره‌ی ئه‌و سه‌رچاوانه‌ی راپۆرتی رۆژنامه‌كه پشتی پێ به‌ستووه، گفتوگۆكانی نێوان دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا و به‌رپرسانی سه‌ربازی و هه‌واڵگری، ره‌تیكردووه‌ته‌وه له رووی جه‌سته‌ییه‌وه سوله‌یمانی له‌ناو ببه‌ن، ته‌نها بڕیاریداوه چه‌كدارانی كه‌تیبه‌ی حزبوڵڵای عێراق بۆردومان بكرێت، كه له 30/12/2019، به فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وان بۆردومان كران.
له ئاكامی بۆردومانه‌كه‌شدا، 28 چه‌كداری حزبوڵڵا كوژران و 50ی دیكه‌ش برینداربوون، به‌و هۆیه‌وه‌ش خۆپیشاندان و گردبوونه‌وه‌ی لایه‌نگران و ئه‌ندامانی حه‌شد له به‌رده‌م باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا له به‌غدا ده‌ستیپێكرد.
رۆژنامه‌كه ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات، نوێنه‌رانی پنتاگۆن شۆك بوونه كاتێك تره‌مپ ره‌زامه‌ندی داوه له‌سه‌ر كاركردن به شێوازێكی توندوتۆڵ‌تر و زانیارییه هه‌واڵگرییه‌كانیشی پشتگوێ خستووه كه تێیدا ئاماژه به‌وه كراوه به جموجۆڵه‌كانی قاسم سوله‌یمانی، هیچ شتێكی نائاسایی له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست روونادات.
جیا له‌مه‌ش، هه‌واڵگری ئه‌مه‌ریكا گه‌یشتووه‌ته ئه‌و ئه‌نجامه‌ی كه قاسم سوله‌یمانی، هیچ پلانێكی ئه‌وتۆی نه‌بووه هێرشی فراوان له دژی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا بكرێت، ئه‌وه‌ش پێچه‌وانه‌ی هه‌ندێك سه‌رچاوه‌ی پێشووترن له واشنتن كه له‌و بڕوایه‌دابوون پلانی هێرشی فراوانی هه‌بووبێت.
به گوێره‌ی سه‌رچاوه‌كان، لای خۆیه‌وه ئایه‌توڵڵا عه‌لی خامه‌نه‌یی، رێبه‌ری باڵای كۆماری ئیسلامی ئێران، رازی نه‌بووه له‌سه‌ر هه‌ندێك چالاكی له دژی ئه‌مه‌ریكییه‌كان و به پێچه‌وانه‌وه، داوای كردووه قاسم سوله‌یمانی بۆ راوێژی زیاتر بگه‌ڕێته‌وه تاران.
له گفتوگۆكانی داڕشتنی پلانی كوشتنی سوله‌یمانی، بازنه‌یه‌كی بچووكی چوارده‌وری سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا به‌شداریان كردووه، كه رۆبه‌رت ئۆبرێین راوێژكاری تره‌مپ بۆ كاروباری ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی، مایك پۆ‌مپێیۆ وه‌زیری ده‌ره‌وه، مارك ئێسپه‌ر وه‌زیری به‌رگری و جینا هاسپێل به‌ڕێوه‌به‌ری ئاژانسی هه‌واڵگری ناوه‌ندی ئه‌مه‌ریكا (سی ئای ئه‌ی) و چه‌ند كه‌سێك دیكه بوونه.
سه‌رچاوه‌كان ئه‌وه‌شی ئاشكرا كردووه، كه هه‌ریه‌ك له مایك پێنس، جێگری سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا و مایك پۆ‌مپێیۆ، وه‌زیری ده‌ره‌وه، پشتیوانی بڕیاری توندتری تره‌مپیان كردووه له دژی تاران.
ئ. م