مێرسێدس سەدان هەزار ئۆتۆمبێل لە بازاڕەکانی ئەمەریکا دەکشێنێتەوە

ھۆكارەكەی ئاشكرا دەكرێت

K24 - ھەولێر

مێرسێدس بە ئامانجی پاراستنی سەرنشینەكانی، سەدان ھەزار ئۆتۆمبێل لە بازاڕەكانی ئەمەریكا دەكشێنێتەوە.

كۆمپانیای دایمڵەری ئەڵمانی تایبەت بە پیشەسازی ئۆتۆمبێل رایگەیاند، بڕیار وایە 744 ھەزار ئۆتۆمبێل جۆری مێرسێدس بینز، لە بازاڕەكانی ئەمەریكا بكشێنێتەوە كە ماوەی بەرھەمھێنانەكەی لەنێوان ساڵانی 2001 تا 2011 بووە، ھۆكارەكەیشی بۆ ئەوە گەڕاندەوە كە مەترسی ھەیە سەقفە شووشەكەی لە ئۆتۆمبێلەكە جیاببێتەوە و لە ئەنجامیشدا مەترسی لەسەر سەرنشینەكان دروستبێت و بریكارەكان پشكنین بۆ ئەو شوشەیە دەكەن و بە پێی پێویست دەیگۆڕن.

ھەر بەگوێرەی بڕیارەكەی كۆمپانیای دایمڵەر، ئەو سەدان ھەزار ئۆتۆمبێلە زیاتر لە 24 مۆدێل لە جۆری سی و سی ئێڵ كەی و سی ئێڵ ئێس و ئی لەخۆدەگرێت.

ئاماژەی بەوەشدا، خاوەن ئۆتۆمبێلەكان كە پارەیان بۆ چاكردنەوەی ئەو كێشەیە خەرجكردووە، مافی  دووبارە وەگرتنەوەیان ھەیە.

ھ.م