ئێران: تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه‌ی ئێمه بۆ كوشتنی سوله‌یمانی سه‌ربازی ده‌بێت
"ئه‌مه‌ریكا ده‌ستپێشخه‌ری كردووه و پێویسته به‌رگه‌ی ده‌ره‌نجامه‌كه‌شی بگرێت"
K24- هه‌ولێر:
حسوسێن ده‌هقان، راوێژكاری عه‌لی خامنه‌یی، رێبه‌ری كۆماری ئیسلامی ئێران بۆ كاروباری سه‌ربازی ئاشكرایكرد، وه‌ڵامی ئه‌وان بۆ تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه‌ی كوژرانی قاسم سوله‌یمانی، فه‌رمانده‌ی فه‌یله‌قی قودسی سوپای پاسداران بۆ ئه‌مه‌ریكا سه‌ربازی ده‌بێت.
ده‌هقان له لێدوانێكیدا بۆ تۆڕی میدیایی "سی ئێن ئێن"ـی ئه‌مه‌ریكی دووپاتیكرده‌وه، "سه‌ركردایه‌تی ئێران به فه‌رمی رایگه‌یاندووه، ئێمه هه‌رگیز په‌نا بۆ چه‌ند نابه‌ین و هه‌وڵیشی بۆ ناده‌ین، ئه‌مه‌ریكییه‌كان خۆیان ده‌ستپێشخه‌رییان كرد و پێویسته به‌رگه‌ی ده‌ره‌نجامه‌كه‌ش بگرێت".
گوتیشی: "تاكه شت كه پێویسته بۆ تێپه‌ڕاندنی ئه‌م قۆناغه و دووركه‌وتنه‌وه له جه‌نگ، وه‌شاندنی گورزێكی هاوشێوه‌ی هێرشه‌كانی ئه‌مه‌ریكایه، بۆ ئه‌وه‌ی چیتر هه‌وڵی له‌و شێوه‌یه نه‌ده‌ن".
سه‌باره‌ت به تویته‌كه‌ی دۆناڵد تره‌مپی سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكاش كه گوتبووی: "52 ئامانجی ئێرانمان ده‌ستنیشان كردووه، ئه‌گه‌ر بێت‌و تاران هه‌ر هه‌نگاوێك له دژی ئه‌مه‌ریكا و به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی بنێت"، ده‌هقان گوتی: "پڕوپوچ و نامۆیه".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، "تره‌مپ هیچ له‌باره‌ی یاسای نێوده‌وڵه‌تییه‌وه نازانێت و دانیش به یاساكانی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كاندا نانێت".
سه‌رچاوه: "CNN"
H.B