عه‌بدولخالق مه‌سعوود له رێگه‌ی كوردستان24ـه‌وه وه‌ڵامی میدیاكانی عه‌ره‌بی عێراقی ده‌داته‌وه
عه‌بدولخالق مه‌سعوود: هه‌موو ئه‌وانه‌ی له باره‌ی من ده‌گوترێت هیچ راستییه‌كی تێدا نییه

عه‌بدولخالق مه‌سعوود سه‌رۆكی فیدراسیۆنی تۆپی پێی عێراق له رێگه‌ی كوردستان24ـه‌وه په‌یامێك بۆ میدیاكانی عه‌ره‌بی عێراقی ده‌نێرێت و ڕه‌تی ده‌كاته‌وه كه هیچ هه‌وڵێك بۆ ده‌ستگیركردنی هه‌بێت، ده‌شڵێت: ئه‌وه‌ی ده‌گوترێت هیچ بنه‌مایه‌كی راستی تێدا نییه.
به‌شێك له میدیاكانی عه‌ره‌بی عێراق ده‌نگۆی ئه‌وه‌یان بڵاوكرده‌وه كه دادگای ڕه‌سافه‌ی به‌غدا بڕیاری ده‌ستگیركردنی بۆ عه‌بدولخالق مه‌سعوود سه‌رۆكی فیدراسیۆنی تۆپی پێی عێراق و عه‌لی جه‌باری جێگری ده‌ركردووه.
له‌مباره‌یه‌وه، عه‌بدولخالق مه‌سعوود سه‌رۆكه كورده‌كه‌ی فیدراسیۆنی تۆپی پێی عێراق له لێدوانێكدا بۆ كوردستان24 ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات كه هیچ نووسراوێكی فه‌رمی له باره‌ی بریاری ده‌ستگیركردنی ده‌رنه‌چووه و بوونی نییه، ده‌شڵێت: ئه‌گه‌ر بریارێكی له‌مجۆره بوونی هه‌با ده‌بوو نووسراوێكی فه‌رمی ئاراسته‌ی فیدراسیۆنی تۆپی پێی عێراق بكرێت كه تا ئێستا هیچ شتێكی له‌مجۆره بوونی نییه و ئێمه‌ش ئاگادارنین.
عه‌بدولخالق مه‌سعوودی ته‌مه‌ن 65 ساڵ، له 2014 به زۆرینه‌ی ده‌نگ به سه‌رۆكی فیدراسیۆنی تۆپی پێی عێراق هه‌ڵبژێردرا و 2 ساڵی دیكه ماوه‌ی سه‌رۆكایه‌تی له فیدراسیۆنی تۆپی پێی عێراق كۆتایی دێت، پێشتریش بۆ ماوه‌ی 20 ساڵ وه‌ك كارگێر و جێگری سه‌رۆكی یانه‌ی هه‌ولێر كاری كردووه و له دووساڵ له‌مه‌وبه‌ر به فه‌رمی ده‌ستی له پۆسته‌كه‌ی یانه‌ی هه‌ولێر هه‌ڵگرت.