ئێران هه‌ڕه‌شه‌ی توندتر له ئه‌مه‌ریكا ده‌كات
شه‌مخانی: قاسم سوله‌یمانی به كوژراوی بۆ ئه‌مه‌ریكا زۆر له‌وه مه‌ترسیدارتره كه زیندوو بوو

K24- هه‌ولێر:
عه‌لی شه‌مخانی، ئه‌مینداری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ئێران دووپاتیكرده‌وه، له‌كاتێكی زۆر نزیكدا ئه‌مه‌ریكا له‌وه تێده‌كات كه كوژرانی قاسم سوله‌یمانی، فه‌رمانده‌ی فه‌یله‌قی قودس بۆ ئه‌و زۆر مه‌ترسیدارتره له‌وه‌ی كه زیندووبوو.
شه‌مخانی له میانه‌ی دیدارێكیدا له‌گه‌ڵ عه‌لی مه‌ملوك، سه‌رۆكی نووسینگه‌ی ئاسایشی نیشتیمانی سووریا له تاران گوتی: "وه‌ڵامی ئێران بۆ تاوانی كوشتنی قاسم سوله‌یمانی سه‌ربازی ده‌بێت، به‌ڵام ته‌نیا له پرۆسه‌ی سه‌ربازیدا قه‌تیس نابێت".
سه‌باره‌ت به بڕیاری په‌رله‌مانی عێراقیش بۆ په‌سه‌ندكردنی پڕۆژه یاسای ده‌ركردنی هێزه بیانییه‌كان له عێراق، شه‌مخانی گوتی: "ئه‌مه بڕیارێكی شۆڕشگێڕانه‌یه و وه‌شاندنی زللـه‌یه‌كی به‌هێزه له دۆناڵد تره‌مپ و ئیداره تاوانباره‌كه‌ی".
لای خۆشیه‌وه مه‌ملوك گوتی: "سه‌رۆك به‌شار ئه‌سه‌د منی راسپاردووه، بۆ ئه‌وه‌ی به‌بۆنه‌ی "شه‌هیدبوونی جه‌نگاوه‌ری گه‌وره قاسم سوله‌یمانی" نیگه‌رانی سه‌ركردایه‌تی سووریا، هێزه چه‌كداره‌كان و گه‌لی سووریا به ئێوه و رابه‌ری كۆماری ئیسلامی و سه‌رۆك كۆماری ئێران رابگه‌یه‌نم".
مه‌ملوك دووپاتیكرده‌وه، "گه‌لانی سووریا، لوبنان، عێراق، یه‌مه‌ن و ئه‌فغانستان به "شه‌هیدبوونی" سوله‌یمانی كاریگه‌ر بوونه و نیگه‌رانییه‌كانیان له هی خه‌ڵكی ئێران كه‌متر نییه".
جه‌ختیشی كرده‌وه، "كوژرانی قاسم سوله‌یمانی سه‌ره‌تایێكه بۆ رزگاربوونی فه‌له‌ستین و سڕینه‌وه‌ی یه‌كجاره‌كی ئیسرائیل".
H.B
سه‌رچاوه: روسیا الیوم