شاندی چین بۆ رێككەوتن بەرەو واشنتن بەڕێدەکەوێت
ترەمپ وادەی واژۆ كردنی رێككەوتنەكەی گۆڕی
K24 - ھەولێر
رۆژنامەی ساوس چاینای چینی بڵاویکردەوە، بۆ واژۆ کردنی قۆناخی یەکەمی رێککەوتنی بازرگانی، شاندێکی بازرگانی چینی لە 13ی ئەم مانگە بەرەو واشنتن بەڕێدەکەوێت.
ئەمە لە کاتێکدایە بڕیاربوو شاندێکی چین بە سەرۆکایەتی جێگری سەرۆک وەزیران پێشتر سەردانی واشنتن بکەن، بەڵام بەروارەکەی گۆڕا دوای ئەوەی دۆناڵد ترەمپ لە تویتێكدا رایگەیاند، کە قۆناخی یەکەمی رێککەوتنی بازرگانی لە 15 کانوونی دووەم واژۆ دەکەن. بەمەش کاتی سەردانی شاندەکە گۆڕانکاری بەسەر هات، بەڵام تا ئێستا لایەنەکان بە فەرمی بەرواری سەردانەکەیان بڵاو نەکردووەتەوە.