ئەردۆغان: لەگەڵ لیبیا لەبارەی گەڕان بە دوای نەوت رێکدەکەوین

"بە یەکەوە بە دوای نەوت و گاز لە دەریای ناوەڕاستدا دەگەڕێین"

K24 - ھەولێر

سەرۆك كۆماری توركیا رایدەگەیەنێت، لەگەڵ لیبیا بۆ گەڕان بە دوای نەوت رێكدەكەون.

رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک كۆماری تورکیا رایگەیاند، تورکیا و لیبیا لەگەڵ کۆمپانیا نێودەوڵەتییەکان لەبارەی گەڕان بە دوای نەوت و گاز لە رۆژهەڵاتی دەریای ناوەڕاست رێکدەکەون، کە ئەوەش لە چوارچێوەی رێککەوتنی نیوان ئەنقەرە و حکوومەتی تەرابڵووسە لەبارەی سنوورە ئاوویەکان."

ئەمە لە کاتێکدایە مانگی تشرینی دووەمی ساڵی رابردوو، حکوومەتی ویفاقی نیشتمانی لیبیا لە تەرابڵوس لەگەڵ تورکیا رێککەوت بۆ گەران بە دوای گازی سروشتی، کە ئەنقەرە رایگەیاند ئامانجیان لەو رێککەوتنە پارێزگاری کردنە لە مافەکانیان لە ناوچەکە.