ئەگەر هەیە نرخی یەک بەرمیل نەوت بگاتە 150 دۆلار
گرژییەکانی ئەمەریکا و ئێران لێکەوتی ئابووری دەبێت
K24 – ههولێر:
شرۆڤەکارانی ئابووری لە کاپیتاڵ ئیکۆنۆمیست پێشبینی دەکەن، ئەگەر ئەو لێدوانە هەڕەشە ئامێزانەی نێوان ئەمریکا و ئێران ببێتە راستی ئەوا نرخی نەوت بۆ 150 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک بەرزدەبێتەوە.
ئەلێکساندەر رایت گەورە شڕۆڤەکارێکی بازاڕی کاڵاکان لە کاپیتاڵ ئیکۆنۆمیست بە رۆژنامەی نیویۆرک تایمزی راگەیاندووە، لە میانی هەڵگیرسانی جەنگ نرخی نەوت بەرزبوونەوەی بەرچاو بەخۆیەوە دەبینێت."
سەرەڕای ئەوەش، ئاماژەی بەوەداوە، کە ئەو بەرزبوونەوەی نرخی نەوتە بۆ ماوەیەکی کەم دەبێت، چونکە لەگەڵ بەردەوامی ناکۆکییەکان خواست لەسەر نەوت کەم دەبێتەوە.
هەر بەهۆی ئەو دۆخەی هاتووەتە پێش، نرخی زێڕ بۆ بەرزترین ئاستی خۆی لەماوەی حەوت ساڵی رابردوو بەرزبووەتەوە.