تره‌مپ به‌ڵێن ده‌دات
"ئێران هه‌رگیز ده‌ستی به چه‌كی ئه‌تۆمی ناگات"
K24- هه‌ولێر:
دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا به‌ڵێنی ئه‌وه به ئێران ده‌دات، كه هه‌رگیز رێگه نادات ده‌ستی به چه‌كی ئه‌تۆمی بگات.
له تویتێكدا له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر، تره‌مپ نووسیویه‌تی: "ئێران هه‌رگیز ده‌ستی به چه‌كی ئه‌تۆمی ناگات".
ئه‌م تویته‌ی تره‌مپ له وه‌ڵامی ئه‌و هه‌ڵوێسته‌ی ئێران‌دا هاتووه، كه رایگه‌یاندووه، چیتر پابه‌ندی رێككه‌وتنی ئه‌تۆمی نابێت و ئاستی پیتاندنی یۆرانیۆم به‌رز ده‌كاته‌وه.
دوای هێرشی سه‌ر بنكه‌ی سه‌ربازی "كه‌ی وه‌ن"ـی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له كه‌ركوك، هێرشی ئه‌مه‌ریكا بۆ سه‌ر پێگه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی له قائیم و كوژرانی قاسم سوله‌یمانی، فه‌رمانده‌ی فه‌یله‌قی قودسی سوپای پاسداران و ئه‌بو مه‌هدی موهه‌ندیس، جێگری سه‌رۆكی ده‌سته‌ی حه‌شدی شه‌عبی و یاوه‌رانی له هێرشه‌كه‌ی به‌ره‌به‌یانی رۆژی هه‌ینی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له نزیك فڕۆكه‌خانه‌ی به‌غدا، ئاستی گرژییه‌كانی نێوان واشنتن و تاران به‌رزتربووه‌وه، دوێنێش ئێران كشانه‌وه‌ی ته‌واوه‌تی خۆی له رێككه‌وتنی ئه‌تۆمی راگه‌یاند.
H.B