کۆمپانیایەكی دیكە کارمەندەکانی لە عێراق دەکشێنێتەوە

بەھۆی زیادبوونوی گرژی و ئاڵۆزییەكان لە عێراق بڕیاریدا

K24 - ھەولێر

كۆمپانیای شیڤرۆن بەھۆی زیادبوونی  گرژییەكانەوە، كارمەندە بیانییەكانی لە تەواوی عێراق دەكشێنێتەوە.

بەگوێرەی ئاژانسی رۆیتەرز، گوتەبێژی كۆمپانیای شیڤرۆن رایگەیاندووە، بڕیاریانداوە داوە بەھۆی زیادبوونوی گرژی و ئاڵۆزییەكان لە عێراق، سەرجەم كارمەندە بیانییەكانی لە تەواوی وڵاتەكە بكشێنێتەوە، بە مەبەستی پاراستنیان لە ئەگەری روودانی ھەر رووداوێكی نەخوازراو، بەو جۆرەش دەچێتە پاڵ ئەو كۆمپانیا گەورانەی دیكەی لە عێراق كاردەكەن كە بەھۆی كوژرانی قاسم سولەیمانی لە لایەن ئەمەریکاوە، كارمەندەكانیان لەو وڵاتە كشاندووەتەوە.

راشیگەیاندووە، كۆمپانیاكە لە كارەكانی بەردەوامە لەو وڵاتە و كارمەندە ناوخۆییەكان كاری تێدا دەكەن و تەنیا كارمەندە بیانییەكان نەبێت كە لەمەودوا لە دوورەوە كارەكانیان ئەنجامدەدەن.

ھ.م