ئۆپێك: بەرهەمهێنانی نەوتی عێراق بەردەوامە
"دامەزراوەکانی نەوتی عێراق ئارامە"
K24 - ھەولێر
محەمەد بارکیندۆ، سکرتێری گشتی رێکخراوی ئۆپێک رایگەیاند، بەرهەمهێنانی نەوتی عێراق بەردەوامە و دامەزراوەکانی نەوتیش ئارامن.
گوتیشی: "متمانەی تەواوی بە بەرپرسانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست هەیە کە هەموو تواناکانیان بۆ کۆنترۆڵکردنەوەی دۆخەکە دەخەنە گەڕ".
بارکیندۆ ئاماژەی بەوەشدا، متمانەی تەواوی بە عێراق هەیە کە سەرەڕای هەڵکشانی گرژییەکان بە رێژەی 100% پابەندە بە رێککەوتنی ئۆپێک پڵاس.
سکرتێری ئۆپێک راشیگەیاند: "لەگەڵ ئەوەی خواست بۆ نەوت کەمە، بەڵام جێگەی دڵەڕاوکێ نییە.
هاوکات ئاشکراشی کرد، بە نامەیەک داوایان لە سەرۆکی ئەمەریکا کردووە، کە رێکخراوی ئۆپێک بە تەنیا ناتوانێت هاوسەنگی بازاڕ بپارێزێت.
ھ.م