گه‌لانی ناوچه‌كه خۆیان ده‌یانه‌وێت تۆڵه‌ی قاسم سوله‌یمانی له ئه‌مه‌ریكا بكه‌نه‌وه
نابێت ئه‌مه‌ریكا له هه‌ر وڵاتێك رووبه‌ڕووی هێرش بووه‌وه ئێران تۆمه‌تبار بكات
K24- هه‌ولێر:
حه‌سه‌ن رۆحانی، سه‌رۆك كۆماری ئێران ده‌ڵێت: ئه‌گه‌ر ئه‌مه‌ریكا له وڵاتێكی دیكه رووبه‌ڕووی كێشه و هێرش ببێته‌وه، ئه‌و كات واشنتن هه‌ڵه ده‌كات كه په‌نجه‌ی تۆمه‌تی ئه‌و هێرشانه بۆ تاران درێژ بكات.
رۆحانی دووپاتیشیكرده‌وه، به‌ئامانجگرتنی بنكه‌یه‌كی گه‌وره‌ی ئه‌مه‌ریكا له‌لایه‌ن سوپای پاسدارانی ئێرانه‌وه، ئه‌وه ده‌سه‌لمێنێت كه ره‌تی ده‌كاته‌وه چۆك بۆ ئه‌مه‌ریكا دابدات و پێویسته واشنتن باش بزانێت، "له به‌رامبه‌ر هه‌ر تاوانێك كه ئه‌نجامی بدات" وه‌ڵامێكی توندتر له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه وه‌رده‌گرێته‌وه.
هه‌روه‌ها گوتی: ئه‌گه‌ر ئه‌مجاره ئه‌مه‌ریكا هه‌ڵه‌یه‌كی دیكه بكاته‌وه، قه‌باره‌ی وه‌ڵامدانه‌وه‌مان زۆر گه‌وره‌تر ده‌بێت بۆیان.
جه‌ختیشی كرده‌وه، ئه‌گه‌ر ئه‌مه‌ریكییه‌كان زیره‌ك و چاوكراوه بن، ئه‌وا وه‌ڵامی هێرشه مووشه‌كییه‌كانمان ناده‌نه‌وه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر وه‌ڵامی ئێمه‌یان دایه‌وه، هێزه‌كانمان ئاماده‌یه بۆ وه‌ڵامی گه‌وره‌تر.
رۆحانی دووپاتیكرده‌وه، گه‌لانی ناوچه‌كه خۆیان وه‌ڵامی بنچینه‌یی ئه‌مه‌ریكا به‌رامبه‌ر كوشتنی قاسم سوله‌یمانی ده‌ده‌نه‌وه، بۆیه ئه‌گه‌ر له وڵاتێكی دیكه هێرش بكرێته سه‌ر ئه‌مه‌ریكا، ئه‌وكات واشنتن هه‌ڵه ده‌كات ئه‌گه‌ر وابزانێت له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه به وه‌كاله‌ت كراوه‌ته ئامانج.
رۆحانی ئاماژه به‌وه‌ش ده‌دات، "ئێران هیچ هێزێكی به‌وه‌كاله‌ت نییه و هیچ هێزێكیش له ناوچه‌كه به‌فه‌رمانی تاران ناجووڵێته‌وه".
سه‌باره‌ت به گروپه‌كانی حه‌شدی شه‌عبیش رۆحانی جه‌ختی كرده‌وه، "حه‌شدی شه‌عبی هێزێكی به‌وه‌كاله‌تی ئێرانی نییه، به‌ڵكو هێزێكی سه‌ربازیی عێراقییه و له‌ژێر فه‌رمانی فه‌رمانده‌ی باڵای عێراقدایه. حووسیه‌كانیش له پێناو یه‌مه‌ن ده‌جه‌نگن و ئه‌گه‌ر هێرشێكی هاوشێوه‌ی سه‌ر كۆمپانیای ئارامكۆیان ئه‌نجامدا، هیچ په‌یوه‌ندییه‌كی به ئێرانه‌وه نییه،، حزبوڵڵاش به‌شێكه له حكوومه‌ت، په‌رله‌مان و سه‌روه‌ری لوبنان و خاوه‌ن ئامانج و پلانی سه‌ربه‌خۆی تایبه‌ت به خۆیه‌تی و هیچ په‌یوه‌ندی به ئامانج و پلانی ئێرانه‌وه نییه".
رۆحانی دووپاتیشی كرده‌وه، "تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه‌ی كوژرانی قاسم سوله‌یمانی كاتێك به ئامانجه‌كه‌ی ده‌گات، كه هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا ناوچه‌كه جێده‌هێڵن و گه‌لانی ناوچه‌كه له‌ده‌ست ئه‌مه‌ریكا "رزگار"ـیان ده‌بێت".
ئه‌مه دوای ئه‌وه هاتووه، بەرەبەیانی ئەمڕۆ سوپای پاسدارانی ئێران له كاردانه‌وه‌كانی بۆ كوژرانی قاسم سوله‌یمانی، فه‌رمانده‌ی فه‌یله‌قی قودس له‌لایه‌ن ئه‌مه‌ریكاوه، ژمارەیەك موشەكی ئاراستەی بنكە سەربازییەكانی ئەمەریكا لە عێراق كرد.
سه‌رچاوه: روسیا الیوم
H.B