ئه‌ردۆغان: ته‌پڵی شه‌ڕ لێ ده‌درێت
ناخوازین ئه‌و شه‌ڕه رووبدات
K24 – هه‌ولێر:
سه‌رۆكی توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان هۆشداری دا له ئه‌گه‌ری سه‌رهه‌ڵدانی شه‌ڕ و گوتی: ته‌پڵی شه‌ڕ لێده‌درێت.
ئه‌مڕۆ ئه‌ردۆغان له وته‌یه‌كدا گوتی: گرژی نێوان ئێرانی دراوسێ و ئه‌مه‌ریكای هاوپه‌یمان گه‌یشتووه‌ته ئاستێكی ترسناك و ئێمه هیواخوازی ئه‌و ره‌وشه نه‌بووین.
هه‌روه‌ها گوتی: ناكرێت هیچ لایه‌نێك ئاگر خۆش بكات و عێراق بخاته ناو بازنه‌ی ئاگره‌وه له پێناو به‌رژه‌وه‌ندی تایبه‌تی خۆی.
ئه‌وه‌شی گوت: توركیا زۆر هه‌ستیاره به‌و رووداوانه و ناخوازێت سووریا، عێراق و لوبنان و ناوچه‌ی كه‌نداو ببنه گۆڕه‌پانی شه‌ڕ.