بههای پشکەکانی ئارامکۆ دابەزی
به رێژهیهكی زۆر
K24 – ههولێر:
راستەوخۆ دوای هێرشەکانی ئێران بۆ سەر بنکە سەربازییەکانی ئەمریکا لە عێراق، لەگەڵ کرانەوەی بازارەکانی رۆژی چوارشەممە پشکەکانی ئارامکۆ سعودی بۆ کەمترین ئاستی خۆی دابهزی، بە جۆرێک بەهای پشکێک بۆ 9.06 دۆلار داشكا.
هەروەها پشکەکانی سعوودیە بە رێژەی 1.4% دابەزینیان تۆمارکرد، ئەوەش دەگەڕێتەوە بۆ ئەو شەپۆڵی فرۆشتنەی باڵی بەسەر بازاڕەکانی کەنداودا کێشا بەهۆی ترسەکان لە هەڵکشانی زیاتری گرژییەکان لە نێوان ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و عێراق.
هاوکات پشکی ئارامکۆ بە رێژەی 12% لە دوای 31 مانگی کانوونی یەکەمی ساڵی رابردوو تۆمارکردووە، بەڵام تا ئێستا بەرزترە لە نرخی خستنەڕووی یەکەمجاری.