وەزیری دەرەوەی توركیا دەگاتە بەغدا
ھەوڵی كەمكردنەوەی گرژییەكان دەدرێت
K24 - ھەولێر
بڕیارە ئەمڕۆ وەزیری دەرەوەی توركیا سەردانی بەغدا بكات و ئەوەشخراوەتەڕوو كە سەردانەكەی "لە چوارچێوەی دەستپێشخەرییە دیپلۆماتییەکاندایە، بۆ كەمكردنەوەی گرژییەكانی نێوان ئەمەریكا و ئێران".
لە راگەیەندراوێکدا وەزارەتی دەرەوەی تورکیا ئاشكرای كرد "لە چوارچێوەی دەستپێشخەرییە دیپلۆماتییەکاندا بۆ کەمکردنەوەی گرژییەکانی نێوان ئەمەریکا و ئێران، ئەمڕۆ پێنجشەممە، مەولود چاوشئۆغڵو سەردانی عێراق دەکات".
ئاماژە بەوەشکراوە، کە مەولود چاوشئۆغڵو لە چوارچێوەی سەردانەکەی بۆ عێراق کە یەک رۆژ دەخایەنێت بۆ گفتوگۆکردن سەبارەت بە پێشهاتەکانی هەرێمی و پرسە دووقۆڵییەکانی نێوان هەردوو وڵات لەگەڵ بەرپرسانی عێراق کۆدەبێتەوە.
ئەمە لە كاتێكدایە دوای كوژرانی قاسم سولەیمانی و بۆردومانكردنی ئەمەریكا و ئێران لەسەر خاكی عێراق، دۆخی ناوچەكە بە قۆناخێكی ھەستیاردا تێدەپەڕێت.
ھ.م
سەرچاوە: ئەنادۆڵ