دانەگاز: لە هەرێمی کوردستان بەردەوامین لە کارەکانمان
"بۆ پاراستی کارمەندەکانمان رێوشوێنی پێویستمان گرتووەتە بەر"
K24 - ھەولێر
کۆمپانیای دانەگاز رایدەگەیەنێت، لە هەرێمی کوردستان بەردەوامن لە کارەکانیان.
بەرپرسی پەیوەندییەکانی وەبەرههێنەران لە کۆمپانیای دانەگاز رایگەیاند، بەهۆی ئەوە بەرەوپێشووچوونە خێرایانەی ناوچەکە، کۆمپانیاکەیان رێوشوێنی پێویستی گرتووەتە بەر بۆ پاراستنی کارمەندەکانی لە هەرێمی کوردستان.
دەشڵێت، کارەکانی کۆمپانیاکە بە شێوەیەکی گشتی دوورە لە رووداوەکانی عێراق، لەگەڵ ئەوەشدا بە جددی پابەندن بە سەلامەتی کار و تەندروستی کارمەندەکان.
ئاماژەی بەوەشدا، کۆمپانیاکە سەرمایەی گەورەی لە کوردستانی عێراق خستووەتە گەڕ.
دانەگاز روونیشی کردەوە، کە کۆمپانیاکەیان پلانی هەیە بەرهەمهێنان دوو هێندە بۆ 900 ملیۆن پێ سێجا رۆژانە لە ساڵی 2023 زیاد بکات، لە کاتێکدا ئێستا لە دوو پڕۆژەی بەرهەمهێنانی گاز کاردەکەن کە توانای بەرهەمهێنانی هەر یەکەیان 250 ملیۆن پێ سێجایە رۆژانە.
ھ.م