ژاپۆن هێز ره‌وانه‌ی خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ده‌كات
بۆ پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندییه ئابوورییه‌كانی
K24 – هه‌ولێر:
وه‌زیری به‌رگری ژاپۆن بڕیاریدا، هێزی به‌رگری زیاتری وڵاته‌كه‌ی ره‌وانه‌ی خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست بكات.
وه‌زیری به‌رگری ژاپۆن، "تارۆ كۆنۆ" فه‌رمانی ده‌ركرد، كه‌شتییه‌كی جه‌نگی و ژماره‌یه‌ك فڕۆكه بۆ پاراستنی ئه‌و كه‌شتیانه‌ی كاڵای ژاپۆنی ده‌گوازنه‌وه ره‌وانه‌ی خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست بكات.
"تارۆ كۆنۆ" گوتیشی: له سه‌ره‌تای مانگی داهاتوودا كه‌شتییه‌كی دیكه‌ی سه‌ربازی ره‌وانه‌ی ناوچه‌كه ده‌كه‌ین.
روونیشیكرده‌وه، هێزه ژاپۆنییه‌كان له ده‌ریادا چه‌ك و توانای سه‌ربازیان بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی هه‌ر هه‌ڕه‌شه‌یه‌ك به‌كار ده‌هێنن و ئه‌ركیان پاراستنی رێڕه‌وی بازرگانی ژاپۆن ده‌بێت.