پوتن و مێرکڵ باس لە ئاڵۆزییەکانی نێوان ئەمەریکا و ئێران دەکەن
ئەمڕۆ کۆدەبنەوە
ئەمڕۆ راوێژكاری ئەڵمانیا سەردانی رووسیا دەكات و لەگەڵ پوتن باس لە ھێوركردنەوەی ئاڵۆزییەكانی نێوان ئێران و ئەمەریكا و شەڕی لیبیا دەكەن.
لە بەیاننامەیەكدا كریملن ئاماژەی بەوە كردووە، ئەمڕۆ ئەنگێلا مێركل، راوێژكاری ئەڵمانیا سەردانی رووسیا دەكات و لە دانوستانەكانی لەگەڵ سەرۆكی رووسیا، باس لە بارودۆخی رۆژھەڵاتی ناوەراست دوای كوژرانی قاسم سولەیمانی دەكەن.
ھەروەھا باس لە ھێوركردنەوەی ئاڵۆزییەكانی نێوان ئێران و ئەمەریكا دەكەن.
یەکێکی دیکە لە باسەکانی ئەو دوو سەرۆکە، جەنگی لیبیا و ئاڵۆزییەکانی ئەو وڵاتە دەبێت.
H.J