فەرماندەی هێزی ئاسمانی سوپای پاسداران خۆزگە بە مردن دەخوازێت

باس لە خستنەخوارەوەی فڕۆکە ئۆکراینیەکە دەکات

K24 – هه‌ولێر:

ئەمیر عەلی حاجیزادە، فەرماندەی هێزە ئاسمانییەکانی سوپای پاسدارانی ئێران لەبارەی کەوتنەوە خوارەوەی فڕۆکە ئۆکراینییەکە رایگەیاند، هیوادارم من بمردبامە لە بری رووداونی ئەو رووداوە.

راشیگەیاند، فڕۆکەکە هەڵەی نەبووە و ئەوان بەرپرسیارەتی تەواوی خستنەخوارەوەی فڕۆکەکە دەگرنە ئەستۆ.

سوپای پاسداران ئەمڕۆ شەممە بڵاویکردەوە، فڕۆکە ئۆکراینییەکە بە هەڵە بە مووشەک خراوەتە خوارەوە کە بووە هۆی گیان لەدەستدانی تەواوی سەرنشینانی فڕۆکە، ژمارەیان 177 کەس بوو.

کاردانەوەکان:

سەرۆکی ئۆکرانیا لەبارەی دانپێدانانەی ئێران دەڵێت، ئێمە چاوەڕێی داوای لێبوردنێکی دیبلۆماسی دەکەین و دەبێت قەرەبوو بکرێینەوە، دەشبێت ئەوانە سزا بدرێن کە بوونەتە هۆکاری رووداوەکە.

هەر لەو بارەوە، لە تویتێکدا، مایک پۆمپێیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا رایگەیاند، ئێران بە تەواوی بەرپرسە لە خستنە خوارەوەی فڕۆکەکە.

حەسەن رۆحانی، سەرۆک کۆماری ئێرانیش لە توتێکدا رایگەیاندووە، لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە دەکەن و سەرپێچیکاران سزا دەدەن.