فه‌ره‌نسا: ده‌بێت درێژه به رێككه‌وتنی ناووكی له‌گه‌ڵ ئێران بده‌ین
ته‌نیا رێگه‌یه
 
                        K24 – هه‌ولێر:
وه‌زیری به‌رگری فه‌ره‌نسا، فلۆرانس بارلی، داوای له هه‌موو لایه‌ك كرد، پارێزگاری له رێككه‌وتنی ناووكی له‌گه‌ڵ كۆماری ئیسلامی ئێران بكه‌ن.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه (11ی كانوونی دووه‌م/ یه‌نایری 2020)، "فلۆرانس بارلی" گوتیشی: پێویسته له رووداوه دراماتیكییه‌كانی ناوچه‌كه ئه‌و وانه‌یه وه‌ربگرین، كه پێویسته گرژییه‌كان كۆتاییان پێ بێت.
هه‌روه‌ها گوتی: وه‌ڵام نه‌دانه‌وه‌ی هێرشه مووشه‌كییه‌كه‌ی ئێران له لایه‌ن ئه‌مه‌ریكاوه، مانای وایه ده‌رفه‌تێك بۆ دانووستان و گفتوگۆ هاتووه‌ته ئاراوه.
دووپاتیكرده‌وه، رێككه‌وتنی ناووكی ئێران و وڵاتانی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی و ئه‌ڵمانیا، ته‌نیا رێگه‌یه بۆ مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ ئه‌و دۆسییه‌یه و پێویسته ئێرانیش پابه‌ندی رێككه‌وتنه‌كه بێت.
