هێڵی ئاسمانی ئێران گه‌شته‌كانی بۆ ئه‌وروپا راگرت
تا واده‌یه‌كی نادیار
K24 – هه‌ولێر:
هێڵی ئاسمانی كۆماری ئیسلامی ئێران، ئه‌مڕۆ شه‌ممه سه‌رجه‌م گه‌شته‌كانی به‌ره‌و وڵاتانی ئه‌وروپا تا كاتێكی نادیار هه‌ڵپه‌سارد.
هاوكات فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی تاران، رایگه‌یاند، ئه‌و كه‌سانه‌ی چاوه‌ڕێی گه‌شت بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵات ده‌كه‌ن پێش ئه‌وه‌ی سه‌ردانی فڕۆكه‌خانه بكه‌ن، با په‌یوه‌ندی بكه‌ن و پرسیار له باره‌ی گه‌شته‌كانیان بكه‌ن.
ئه‌و بڕیاره‌ی هێڵی ئاسمانی ئێران دوای ئه‌وه دێت، كه ئه‌مڕۆ ده‌سه‌ڵاتدارانی ئێران دانیان به‌وه‌دا نا، فڕۆكه ئۆكرانییه‌كه له ئاكامی به‌ركه‌وتنی مووشه‌كێك و به هه‌ڵه تێكشكێندراوه.
به‌ره‌به‌یانی رۆژی(8ی كانوونی دووه‌م/ یه‌نایری 2020)، فڕۆكه‌ی جۆری "Boeing 737-800" ی سه‌ر به هێڵی ئاسمانی ئۆكرانیا له دوای هه‌ڵفڕینی له فڕۆكه‌خانه‌ی تاران، له ئاسمان تێكشكا و به‌و هۆیه‌وه (176) كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا.