ماكرۆن: رێكاری لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی نێوده‌وڵه‌تی ده‌گرینه‌به‌ر
له باره‌ی فڕۆكه ئۆكرانییه‌كه
K24 – هه‌ولێر:
نووسینگه‌ی سه‌رۆكی ئۆكرانیا، ڤلادیمێر زیلینسكی، رایگه‌یاند، زیلینسكی له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا ئیمانوێڵ ماكرۆن به ته‌له‌فۆن تاوتوێی پرسی كه‌وتنه‌خواره‌وه‌ی فڕۆكه ئۆكرانییه‌كه‌ی كردووه.
نووسینگه‌كه راشیگه‌یاندووه، سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا ئاشكرایكردووه، كه رێكاری پێویست ده‌گرنه به‌ر بۆ ئه‌وه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی نێوده‌وڵه‌تی له باره‌ی تێكشكانی ئه‌و فڕۆكه ئۆكرانییه بكرێت.
به‌ره‌به‌یانی رۆژی(8ی كانوونی دووه‌م/ یه‌نایری 2020)، فڕۆكه‌ی جۆری "Boeing 737-800" ی سه‌ر به هێڵی ئاسمانی ئۆكرانیا له دوای هه‌ڵفڕینی له فڕۆكه‌خانه‌ی تاران، له ئاسمان تێكشكا و به‌و هۆیه‌وه (176) كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا.