كاردانه‌وه‌ی سه‌ردانه‌كه‌ی عادل عه‌بدولمه‌هدی بۆ هه‌رێمی كوردستان
عادل عه‌بدولمه‌هدی پاڵپشتی كوردی ده‌وێت
K24- هه‌ولێر:
سه‌ردانی شاندی به‌غدا به سه‌رۆكایه‌تی عادل عه‌بدولمه‌هدی، سه‌رۆك وه‌زیرانی كاربه‌ڕێكه‌ری عێراق بۆ هه‌رێمی كوردستان و كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ سه‌رۆك بارزانی و به‌رپرسانی ئیداری و سیاسی هه‌رێمی كوردستان، كاردانه‌وه به‌دوای خۆیدا ده‌هێنێت.
لایه‌نه سیاسییه‌كانی كوردستان له‌و باوه‌ڕه‌دان، ئامانجی سەردانەكەی عادل عەبدولمەھدی بۆ ھەولێر بۆ بەدەستھێنانی پشتگیری كوردە بۆ خۆی و عێراق، لە ئەگەری دووبارە خۆ كاندیدكردنەوەی بۆ پۆستی سەرۆكایه‌تی وەزیران.
سەعد خالد، جێگری سكرتێری گشتیی حزبی زەحمەتكێشانی كوردستان له‌وباره‌یه‌وه ده‌ڵێت: "ئامانجی ھاتنی عادل عەبدولمەھدی بۆ ھەولێر بەدەستھێنانی پشتگیری كوردە بۆ ئەو و عێراق لە قۆناغی داھاتوودا".
هاوكات ھەندرێن ئەحمەد، ئەندامی مەكتەبی سیاسی حزبی شیوعی جه‌خت ده‌كاته‌وه، "لە ماوەی ساڵێكی ده‌سه‌ڵاته‌كه‌یدا، عادل عەبدولمەھدی نەیتوانیوە سوود لە پشتیوانی كورد وەربگرێت، بۆیە ئێستا دەیەوێ دەرفەتەكە بقۆزێتەوە و بۆ ئەگەری دووبارە كاندیدكردنەوەی بۆ پۆستی سەرۆكایه‌تی وەزیران، سوود لە پەیوەندییەكانی له‌گه‌ڵ كورد وەربگرێت".
لەناو كوتلە سیاسییەكانی عێراقدا باس و خواسی كاندیدكردنەوەی عادل عەبدولمەھدی لە ئارادایە، ئەمەش دوای ئه‌وه‌ی ھەموو ھەوڵەكان بۆ كاندیدكردنی كەسێكی دیكە بۆ ئه‌و پۆسته شكستیان ھێنا، بەڵام ئەوەی كاریگەری بەسەر بڕیارەكانی عێراقەوە ھەیە، ئێستا تەنیا لایەنە سیاسییەكان نین، بەڵكو مەیدانی تەحریریش ھەمان ڕۆڵیان ھەیە، كە ئەوان بەسەر دوو بەرەدا دابەش بوون، بەشێك عەبدولمەھدی بە بێ گوناھ و بەشێكیش بە ھۆكاری ئەم دۆخەی لە قەڵەم دەدەن.
H.B