لەسەر كوشتنی سولەیمانی ترەمپ توڕە دەكرێت
"دەیویست ھێرشی زۆر گەورەتر و خراپتریشمان بکاتە سەر"
K24 - ھەولێر
سەرۆکی ئەمەریکا ھێرش دەکاتە سەر دیموکراتەكان کە بەھۆی بڕیاری کوشتنی قاسم سولەیمانیەوە رەخنەیان لێگرتووە و رایدەگەیەنێت "قاسم سولەیمانی بەرپرسی بۆمبە چێنراوەکان بوو، دەیویست ھێرشی خراپمان بكاتە سەر".
دۆناڵد ترەمپ رایگەیاند: "دیموکراتە توندڕەوەکان ئەوانەی ھیچیان بۆ وڵاتەکەیان نەکردووە و لە سێ رۆژی رابردوودا تەنیا بەرگرییان لە سولەیمانی کردووە. ئەو سولەیمانیەی کە باوکی بۆمبە چێنراوەکانی نزیک رێگاکان بوو و دەیویست ھێرشی زۆر گەورەتر و خراپتریشمان بکاتە سەر".